سیل - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 4 نوفمبر 2018

demo-image

سیل

نەخۆشی سیل چیە ؟ نیشانەكانی و چۆنێتی خۆپاراستن و چارەسەر

نەخۆشی دەردەبارێكە یاخود ( سیل ) نەخۆشییەكی گواستراوەیەو لەڕێگای میكرۆبەوە ( بەكتریا ) دەگوازرێتەوە بەهۆی هەڵمژینی بەكتریاكەوە لەناو هەوادا .

بەشێوەیەكی گشتی دوچاری سی یەكان دەبێت و هەندێكجار ئەندامەكانی تری لەشیش دەگرێتەوە وەك ( ئێسكەكان و بڕبڕەی پشت ، مێشك ، گورچیلە ، ڕیخۆڵە ، هەروەها پێست ) .
شێوازی بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشییە ، لە كەسێكی توشبووی چالاكەوە بۆ كەسێكی ساغ لە ڕێگەی میكرۆبی نەخۆشییەكەوە دەبێت  ، بەشێوەی دەنكۆڵەو پرژە لە هەوادا دەگوازرێتەوە بۆ كەسانی دەوروبەر بەتایبەت لە كاتی قسەكردنی كەسی توشبوو یان كۆكینی یاخود پژمینیدا بەسەر كەسانی دەوروبەریدا .

لە گرنگترین نیشانەكانی توشبوون بە نەخۆشی سیل ، ( هەبوونی سینگ ئێشە ، نەمانی حەزی خواردن و دابەزینی كێش ، ئارەقكردنەوە لە شەواندا ، گەورە بوونی لیمفەگرێكان ، هەبوونی لەرزو تا ، بەڵغەمی خوێناوی ، كۆكە بۆ زیاتر لە سێ هەفتە ، ناڕەحەتی لەكاتی هەناسەداندا ) .

دەستنیشانكردنی نەخۆشی سیل و ناسینەوەی :

1. لەكاتی سەرهەڵدانی كۆكەی درێژخایەن ( 2-3 ) هەفتە و وەڵام نەدانەوەی بۆ چارەسەرە ئاساییەكان ، ئەوا گومانی توشبوون هەیەو پێویستە سەردانی نزیكترین مەڵبەندی تەندروستی بكرێت .

2. پشكنینی بەڵغەم .

3. گرتنی وێنەی تیشكی سەر سینگ ، هەرچەندە ئەم پشكنینە ناتوانێت توشبوونی چالاك لە ناچالاك جیا بكاتەوە .

4. پشكنینی هەستیاری پێست .

5. چاندنی بەڵغەم ، ئەم پشكنینە یارمەتیدەرە لە چەسپاندنی توشبوونی چالاك .

6. پشكنینەكانی تر ، هەندێكجار پێویستی بەچەند جۆرێك پشكنینی تری شانەیی و دەردراوەكانی تری لەشی كەسی توشبوو دەكات بە نەخۆشییەكە وەك ( وێنەی تەنوری ، هەناوبینی سی و بۆری هەوا ، وەرگرتنی نمونە لە سی یەكان ) .

چۆنێتی خۆپاراستن لەم نەخۆشییە :
 
1.  زوو ناسینەوەی نەخۆشییەكەو سەردانكردنی پزیشك لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانیدا .

2.  ئەنجامدانی پشكنین بۆ كەسە نزیكەكانی كەسی توشبوو .

3.  گرنگیدان بە سیستەمی بەرگری لەش ، ( لەڕێی ئەنجامدانی وەرزشی پێویست ، وەرگرتنی پشوی تەواو  ، نوستنی پێویست ، خۆراكی هاوسەنگ لەڕووی جۆرێتی و چەندێتیەوە ، دوركەوتنەوە لە كێشانی جگەرەو نێرگەلە هەروەها بەكارنەهێنانی ماددەی هۆشبەرو مادە كهولییەكان ) .

4 . هەروەها بوونی هەوای پاك لە ناو ماڵەكانداو لە شوێنەكانی كاركردندا ، لەڕێی بوونی هەوا گۆڕكێ لە شوێنی نیشتەجێبووندا .

5 . ڕەچاوكردنی پاك و خاوێنی و بەكارهێنانی كلینیكس لە كاتی كۆكەو پژمەدا پاشان فڕێدانی لە شوێنی تایبەت بە پاشەڕۆكان .

6 . ئەنجامدانی كوتان دژی نەخۆشی سیل لە منداڵاندا لەڕێی هەڵمەتەكانی نیشتمانی كوتانەوە .

چارەسەرەكانی نەخۆشی سیل :
 
ئەوەی جێی خۆشحاڵییە لە جیهانی ئەمڕۆدا زۆربەی زۆری حاڵەتەكان بەتەواوی چارەسەر دەكرێن لەڕێی چارەسەركردنی كورت خایەن لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆدا بە بەرنامەیەكی تایبەت كە بە سیستەمی  ( DOTS ) ناسراوە ، كە بریتییە لە سیستەمی چاودێری كردنی ڕاستەوخۆی چارەسەری نەخۆشی سیل ڕۆژانە بۆ ماوەی شەش مانگ .

#Aram_Nariman .com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEjE-iVCPpvOVp157iIPz6YPvtFdTmNYyx899aZqJT47VWGrBkuKNkFRCrPqgLVpmY7JVbDTYKXMdwdn44UWnPHlKYwzHgU8Qcxt0WqKJJndJS9xNYoma1i6GjoCOy9d0XFUo8ZFlSF638OR/s640/