بەرزە پەستانی خوێن (blood pressure ) چییە ؟
بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بریتییەلە ڕێژەی بەرزی پەستانی خوێن لە رێژەی ئاسایی خۆی لەناو دەمارەكانی خوێندا ئەمەش بە ئامێری پەستانی خوێن دەپێورێت.
نیشانەكان:
هەندێك كات نەخۆش بۆ ماوەیەك هیچ نیشانەیەكی نیە، هەندێك جاریش كەسەكە توشی سەر ئێشەیەك دەبێت لە بەشی دواوەی سەری بەتایبەت لە سەرەتای رۆژداو پاشان بە هۆی كاركردنی رۆژانەیەوە نامێنێت.
هۆكارەكان:
1-هۆكارە بۆماوەییەكان، واتە چەند كەسێك لەو خێزانە بە هۆكاری بۆ ماوەی تووشی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەبن.
2-بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بە هۆی بوونی كێشەوە لە بەشێكی جەستەدا وەك ( نەخۆشییەكانی گورچیلە، بەكارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان، ماددە كهولیەكان، نەخۆشی غودەكان ).
3-قەڵەوی و وەرزش نەكردن.
4-زۆر خواردنەوەی ماددە كهولیەكان.
5-زۆر بەكارهێنانی خوێ.
6-جگەرە كێشان.
7-خواردنی ئەسپرین.
8-نزمی ئاستی پۆتاسیۆم لە خواردندا.
كاریگەرییە لاوەكییەكان:
1-جەڵتەی دڵ و كەمكردنەوەی چالاكییەكانی دڵ.
2-جەڵتەو خوێن بەربوونی مێشك .
3-نەخۆشییەكانی شەبەكەی چاو.
4-لەكارخستنی گورچیلە.
بەڵام هەموو ئەم كاریگەرییە لاوەكییانە چارەسەر دەكرێن بە بەكارهێنانی چارەسەری پزیشكی بەردەوام.
چارەسەركردن:
1- گۆرانكاری كردن لە شێوازی ژیاندا ئەویش بە:
* كەمكردنەوەی كێش.
* دوركەوتنەوە لە جگەرەكێشان.
* كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ لە خۆراكی رۆژانەدا.
*دوركەوتنەوە لە دڵە راوكێ.
2-بەكارهێنانی چارەسەرو دەرمان
بەلام پێویستە دەرمانی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن لە ژیًر چاودێری وسەرپەرشتی پزیششكی پسپۆردا بێت.
خۆپاراستن :
* وەرزشكردن بەشێوەیەكی رێك وپێك.
* پارێزگاری كردن لە كێشی گونجاوی لەش.
* كەمكردنەوەی رێژەی خوێ لە خواردندا بۆ 4 گرام لە رۆژێكدا.
* دوركەوتنەوە لە جگەرە كێشان و خواردنەوەی ماددە كهولیەكان.
* دوركەوتنەوە لە دڵە ڕاوكێ و تورەیی و پاڵەپەستۆی دەروونی.
#Aram_Nariman