منداڵ و سهرئێشه ؟!
منداڵ هەروەکوو گەورەکان تووشی سەرئێشە ئەبن ٫ وە زۆربەی جۆرەکانی سەرئێشە کە لە گەورەکاندا
منداڵ هەروەکوو گەورەکان تووشی سەرئێشە ئەبن ٫ وە زۆربەی جۆرەکانی سەرئێشە کە لە گەورەکاندا هەیە لە منداڵیشدا بوونیان هەیە( ئەگەر خوا تەمەن بدات لە پۆستەکانی داهاتووماندا جۆرەکانی سەرئێشەی منداڵانتان بۆ بڵاو ئەکەینەوە) .
هۆکارەکانی سەرئێشە یان زیادکردنی سەرئێشە:
۱- هەندێ جۆری دەرمان سەرئێشە دروست ئەکەن.
۲- کەم خەوی یان گۆڕینی شێوازی خەوتن.
۳- ئەگەر ژەمێکی خواردنی نەخواردبێت.
٤- ووشکبونەوە لە کاتی نەخۆشیدا .
۵- فشارێکی دەروونی زۆری هەبێت.
٦- برینێکی بچوکی سەر.
۷- بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر بکات.
۸- کێشەی بینینی هەبێت.
۹- سووڕی مانگانە لە کچی پێگەیشتوو.
۱۰- گۆڕان لە هۆڕمۆنی لەشدا.
۱۱- بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو سەیارەدا سەفەرێکی درێژ بکات.
۱۲- گوێگرتن لە مۆسیقای بەرز.
۱۳- بۆنی قوڕس و گران.
۱٤- خواردنەوەی کافائینێکی زۆر.
۱۵- هەندێک جۆری خواردن وەک پەنیر ٫ چوکلێت ٫ پیتزا.
۱٦- هەوکردنی گوێچکه.
۱۷- هەوکردنی ڤایرۆسی لە شێوەی پەتا.
۱۸- هەوکردنی تورەکەی هەوایی کەللەی سەر ( اتهابی جیوب)
نیشانە خراپەکانی سەرئێشە کە پێویستە بێ دواکەوتن منداڵەکەت نیشانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بدەیت:
۱- کەمبونەوەی هۆشی منداڵەکەت.
۲- سەرئێشەکەی ڕشانەوەی لەگەڵدا بێت.
۳- ئەگەر سەرئێشەکە منداڵەکەپ خەبەر بکاتەوە بە تایبەتی لە بەیانیان یان سەرئێشەکە دوای بەخەرهاتنەوەی لە خەو دەست پێبکات لە بەیانیاندا.
٤- سەرئێشە دوای زەربەیەک کە بەر سەری کەوتبێت یان دوای لە هۆش خۆچوون.
۵- ئەگەرسەرئێشەکە گەشکەی لەگەڵدا بێت.
٦- بینینی منداڵەکە بەرەو خراپی بچێت.
۷- باڵانسی لەشی تێک بچێت و بەملاولادا بکەوێت.
۸- پێستی پەڵەی تێدا دەربکەوێت.
۹- بە گرانی هاتووچۆو ڕۆیشتن بکات و توانی بە پێوەوەستانی نەمێنێت.
۱۰- قسەکردنی بە گران بێت یان هەر نەتوانێت .
۱۱- بوونی ئازار لە ملدا ٫ یان ملی ڕەق بێت لەگەڵ بوونی تا.
۱۲- توانای ڕۆیشتنە قوتابخانە لەگەڵ چالاکی ڕۆژانەی نەمێنێت.
۱۳- هەڵسووکەوتی منداڵەکە بگۆڕێت.
۱٤- ئاوخواردنەوەو میز کردنی زیادی کرد بێت.
#Aram_Nariman
