ھۆکارەکانی توڕەیی خێرا :
ھۆکارە جەستەییەکان :
• بەد خۆراکی، یا خواردنی خۆراکی خراپ.
• کەمی رێژەی ئاسن لە جەستە.
• بوونی ھەندێک نەخۆشی وەک سەر ئێشە .
• دابەزینی رێژەی شەکر لە خوێ .
• زیادبوونی دەردانی رژێنی غودەی دەرەقی.
• گۆڕانکاری لە ھۆرمۆنەکان بەتایبەتی لای ئافرەتان و لەکاتی سووڕی مانگانە .
• ماندووبوونی جەستەیی.
ھۆکارە دەروونییەکان :
• شڵەژانە دەروونیەکان کە تووشی مرۆڤ دێت .
• شکست ھێنان لە کارێک و ھەست کردن بە بێزاری .
• زۆر مشتومڕ کردن رۆژانە لەسەر ھەندێک شتی بێ سوود .
• گاڵتەو گەپی سووک و بێ مانا .
• بێ بەشکردن لە خۆشەویستی و گرنگی نەدان بە لایەنی سۆزداری کەسەکە.
ھۆکارە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیەکان :
• تێکنەگەیشتن لە نێوان ھاوسەران .
• بەکارھێنانی رێگەی پەروەردەیی ھەڵە وەک توندی زۆر یا ناز ھەڵگرتنی زۆر .
• بوونی کەسایەتیەکی عەسەبی لە ژیانی منداڵ وەک باوکێکی عەسەبی یا مامۆستایەکی عەسەبی.
• تێرنەکردنی منداڵ لە لایەنی ھەست و سۆز و خۆشەویستی .
• باڵا دەستی یەکێک لە دایک و باوک بە سەر ژیانی منداڵەکە و بوار نەدان بە منداڵەکە بۆ ئەوەی سەربەخۆیی خۆی ھەبێت لە ھەندێک لە کارەکان.
• بەراورد کردنی منداڵ بە کەسانی دیکە لە تەمەنی خۆی.
• ھەست کردنی منداڵ بە شکانەوە و بێ بەشکردن لە شتەکان، بەتایبەتی لەکاتی منداڵی .
سەرچاوە | الموضوع
kurdzon
#تەندروستی من..
