بیرچونەوە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 1 ديسمبر 2018

بیرچونەوە

‎هۆشیاری تەندروستی
‎لەبیر چوونەوە
‎لەبیر چوونەوە لەكاری ڕۆژانەدا لەزیاد بووندایە’هەندێك جار خاوەنەكەی تووشی دڵەڕاوكە دەكات و دەیترسێنێ’هۆكاری بیر چوونەوە زۆرن بەڵام هەندێكیان لەوانەیە هۆكارەكەی دیار بێت و بتوانیت چاری بكەیت،بۆیە ئەگەر تووشی ئەم دیاردەیە بوویت بگەڕێ بەدوای ئەوهۆكارانەو ئەگەر هەریەك لەم هۆكارانەت هەبوو هەوڵ بدە چاری بكەیت:
‎١-كەم خەوی
‎كەم خەوی گرنگترین هۆكاری بیرچوونەوەیە ،كەم خەوی دەبێتە هۆی تێكچوونی مزاجی كەسەكەو دڵەڕاوكەو تووڕەیی كەئەمەش خۆی زیاتر دەبێتە هۆی زیاتر لەبیر چوونەوە
‎٢-بەكارهێنانی دەرمان :هەندێك لەودەرمانانەی بۆ نەخۆشیە دەروونیەكان بەكاردێن ،هەندێك لەو دەرمانانەی فشاری خوێن دادەبەزێنن  دەگونجێ ببنە هۆی بیر چوونەوە ،ئەگەر یەكێك لەودەرمانانە بەكار دەهێنیت و هەست دەكەیت لەدوای ئەوەوە لەبیر چوونەوەت زیادی كردووە ،سەردانی پزیشكەكەت بكەرەوەو هەوڵ بدە دەرمانەكەت بۆ بگۆڕێ
‎٣-سست بوونی ڕژێنی دەرەقی;ڕژێنی دەرەقی دەكەوێتە ملەوە سستی ئەم ڕژێنە دەبێتە هۆی زیادكردنی كێش ،خەوالووبوون،هەست كردن بەسەرما  ، لەبیر چوونەوە ،تەنها بەپشكنینێكی خوێن دەتوانی دڵنیا ببیتەوە لەوەی كوێرەڕژێنی دەرەقی باش كاردەكات یان نا؟
‎٤-خواردنەوەی خواردنەوە كهولیەكان
‎٥-دڵەڕاوكێ و دوودڵی بەرامبەر كاری ڕۆژانە
‎٦-خەمۆكی;نەخۆشی خەمۆكی هۆیەكە لەهۆكانی بیر چوونەوە