🔴 هەوکردنەکانی میزەڕۆ .
( Urinary Tract Infections )
ئامادەکردنی ( Aser S. Pharmacist )
✔ هەموو شتێک دەربارەی هەوکردنەکانی میزەڕۆ .
✔ ئەو دەرمانانەی زۆر دەنوسرێ بە ئەم حاڵەتە.
پ/ هەوکردنەکانی میزەڕۆ بەمانای چی دێت ؟
وەڵام/ هەوکردنەکانی میزەڕۆ هەوکردنەکانی ڕێڕەوی میز دەگرێتەوە کە بریتین لە :-
① گورچیلەکان.
② ڕێڕەوی میز.
③ میزڵدان و بۆڕی میز و پڕۆستات لە پیاواندا.
🔴 هەوکردنەکانی میزەڕۆ پۆلێندەکرێن بۆ دوو جۆر :-
🔹 یەکەم: هەوکردنەکانی سەرو واتە هەوکردنی گورچیلەکان.
🔹 دووەم: هەوکردنەکانی خوارو واتە هەوکردنەکانی بۆڕی میز و پڕۆستان و میزڵدان.
🔴 نیشانەکانی هەوکردنی میزڵدان چین؟
① ئازار لە بەشی خوارەوەی سکدا .
② بە زەحمەت میزکردن و بوونی ئازار و زورانەوە لەکاتی میزکردندا .
③ بوونی کێم و خوێن لەناو میزدا.
④ زۆربەی کات هەوکردنی میزڵدان بەرربوونەوەی پلەی گەرمی لەگەڵدا نیە.
🔴 ئەو نەخۆشیانە چین لە نیشانەکانیاندا لە هەوکردنی میزڵدان دەچن؟
① هەوکردنی زێ بەهۆی کەڕوو.
② هەوکردنەکانی بۆڕی میز.
③ هەوکردنەکان بەهۆی ڤایرۆسەوە.
④ بەرکەوتنی شتێکی قورس .
پ / هەوکردنی میزڵدان چۆن دەناسرێتەوە ؟
وەڵام/ بە دواداچونی نیشانەکان گومانمان لە لا دروست دەکەن بۆ بوونی هەوکردنی میزڵدان، بەڵام بۆ دڵنیاکردنەوە پێویستە پشکنین بۆ میز بکرێت کە بوونی خڕۆکە سپیەکانی خوێن دەردەخات و چاندنی میز کە جۆری بەکتریا توشخەرەکە دەردەخات. لە هەندێک حاڵەتدا پزیشکەکان پەنادەبەن بۆ گرتنی وێنەی تیشکی و ئەمەش بۆ پێویستی دیاریکردنی شوێنی گیران یان تەسکبوونەوە لە ڕێڕەوەکانی میزدا.
🔴 نیشانەکانی هەوکردنی گورچیلە چین؟
① بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش.
② دڵتێکهەڵهاتن و ڕشانەوە و ئازاری لا تەنیشتی ناوەڕاستی سک.
پ / هەوکردنی گورچیلە چۆن دەناسرێتەوە ؟
وەڵام/ لە سەرەتادا گومان بەهۆی بوونی نیشانەکانی و دواتر بۆ دڵنیاکردنەوە ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی دیاریکراوی خوێن کە بەرزبوونەوەی ژمارەی خڕۆکە سپیەکان دەردەخات، پشکنینەکانی میز کەبوونی خڕۆکە سپیەکان و سورەکان دوپاتدەکاتەوە.
🔴 چارەسەری هەوکردنی ڕێڕەوەکانی میز چیە؟
بە بێگومان چارەسەری بنەڕەتی بۆ هەوکردنی ڕێڕەوەکانی میز دژەزیندەگیەکانە ، بەڵام دیاری کردنی جۆری دژە زیندەگیەکە پەیوەستە بە شوێنی هەوکردنەوە ، بەشی سەرو یان بەشی خواروی ڕێڕەوەکانی میز، بە پێی بەکارهێنانی پێشوی دژەزیندەگی ، دواتر هەستیاری میکڕۆبە توشخەرەکە بۆ ئەم دژەزیندەگیانە.
🔴 هۆکارە یارمەتیدەرەکان چین لە دەرکەوتنی هەوکردنی ڕێڕەوەکانی میز:-
① پەیوەندیە سێکسیەکان.
② بەکارهێنانی هەندێک ڕێگەی مەنع کردن لە منداڵبوون.
③ کەمی ڕێژەی ئۆکسجین.
پ/ ماوەی چارەسەرکردن چەندە لە هەوکردنی ڕێڕەوەکانی میزدا؟
وەڵام / ماوەی چارەسەرکردنەکە دەگۆڕێت بە گۆڕانی شوێنی هەوکردنەکە،
① ماوەی چارەسەری هەوکردنی میزڵدان و بۆڕی میز ۳ تا ۷ ڕۆژە .
② ماوەی چارەسەری هەوکردنی گورچیلە ۲ هەفتە دەخایەنێ.
🔵 ئەم دەرمانانە زۆر دەنوسرێ بۆ هەوکردنی میزەڕۆ و گورچیلە و میزڵدان (Urinary Tract Infections) :-
① Suprax Capsule 400mg ( Cefixime )
② Bactiflox Tablet 500mg ( Ciprofloxacin )
③ Batrim forte Tablet 960mg ( sulfamethoxazole + Trimethoprim)
④ Nigram 500mg Tablet ( Nalidixic acid )
⑤ Uvamin 100 mg Tablet ( Nitrofurantoin )
⑥ Cefodox 200mg Tablet ( Cefpodoxime )
بەهیوای سوود
#Aram_nariman