قورحــــهی گـــهده و دوانـــزهگــــرێ
قورحه:
بریتیه له داخورانی ناوپۆشی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که قورحهکهی تیادا دروست ده‌بێت، بۆ نمونه قورحه‌ی گه‌ده بهمانابی داخورانی ناوپۆشی گه‌ده و قورحه‌ی دوانزه گرێ به‌مانای داخورانی ناوپۆشی دوانزه‌گرێ که (به‌شی یه‌که‌می ریخۆڵه باریکه‌یه).
هۆکاره‌کانی:
قورحه‌ی گه‌ده یان دوانزه‌گرێ دروست ده‌بێت به‌هۆی چه‌ند
هۆکارێکه‌وه له‌وانه:
1-به‌هۆی ئیلتیهابی گه‌ده یان دوانزهگرێوهیه به‌جۆرێک به‌کتریا که پێی ده‌ڵێن هێلیکۆ به‌کتریا که ده‌رکه‌وتوه (70%)ی قورحه‌ی گه‌ده به‌هۆی ئه‌م بهکتریایهوهیه و (90%)ی قورحه‌ی دوانزه‌گرێ به‌هۆی بوونی ئه‌م بهکتریایهوهیه.
2-قورحه‌ی گه‌ده یان دوانزه‌گرێ له‌وانه‌دا زۆر بلاوه که حه‌بی رۆماتیزم (NSAID) و حه‌بی ئه‌سپرین و ڤۆڵتارین و پڕۆفین به‌کارده‌هێنن.
3-زۆرجار هۆکاری بۆماوه‌یی ده‌ور ده‌بینێت وه‌ک ئه‌وانه‌ی که قورحه‌یان هه‌یه یه‌کێک له برا و خوشکه‌کان یان یه‌کێک له بنهماڵکه قورحه‌ی هه‌یه.
4-ئه‌وانه‌ی که مادده کحولیه‌کان ده‌خۆنه‌وه ئه‌گه‌ری توش بوونیان زیاتره.
5-جگه‌ره کێشانیش یه‌کێکه له هۆکاره‌کان، ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشن زیاتر توش ده‌بن و توشبوه‌کانیش زیاتر لیان سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه و دره‌نگ چاک ده‌بێته‌وه.
6-هۆکارێکی تر ئه‌وه‌یه که هاوکێشه‌یه‌ک هه‌یه له‌نێوان ترشه‌ڵۆکی گه‌ده و ناوپۆشی گه‌ده کاتێک ترشه‌که زیاد بکات له‌وانه‌یه ببێته هۆی قورحه و جاری واش هه‌یه ترشه‌که ئاساییه، به‌ڵام ناوپۆشی گه‌ده یان دوانزه‌گرێ بێهێز ده‌بێت به‌هۆی چه‌ند نه‌خۆشیه‌که‌وه وه‌کو ئه‌وانه‌ی توشی جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ بوون یان شکاوی و سوتاوی که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له جێگادا ده‌مێنێته‌وه ئه‌مه‌ش زیاتر توشی قورحه‌ی گه‌ده‌یان ده‌کات.
گرنگترین نیشانه‌کانی بریتین له:
1-ئازاری سک و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی باسک له‌کاتی بوونی قورحه‌ی دوانزه گرێدا ئازاره‌که‌ی به برسێتی زیاد ده‌کات و له‌کاتی تێربوون یان که‌م خوارد ئازاره‌که‌یی که‌م ده‌بێته‌وه یان نامێنێت و هه‌ندێکجار له نیوه‌شه‌ودا به ئازاره‌که‌ی به‌خه‌به‌ر دێت، هه‌رچی قورحه‌ی گه‌ده‌یه برسێتی یان نان خواردن کارناکاته سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاره‌که‌ی.
ئازاری گه‌ده جار به‌جار سه‌رهه‌ڵده‌دات و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م باش ده‌بێت و پاشان سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه.
2-رشانه‌وه و دڵ تێکه‌ڵاتن.
3- که‌م بوونه‌وه‌ی خواردن و نه‌خۆشه‌که توشی نه‌زیفی مه‌عیده ده‌بێت و رشانه‌وه‌که‌ی وه‌کو قاوه‌ی لێدێت یان پیساییه‌که‌ی ره‌ش ده‌بێت و جاری وا هه‌یه توشی سه‌رگێژ خواردن و بوورانه‌وه یه‌ت.
ده‌سنیشانکردنی نه‌خۆشیه‌که:
ده‌سنیشانکردنی نه‌خۆشیه‌که به دوو رێگا ده‌بێت:
1-نازوری مه‌عیده یان دوانزه‌گرێ که ئه‌مه زۆر گرنگه (100%) ده‌توانێت نه‌خۆشیه‌که ده‌ستنیشان بکات و پارچه‌ی لێوه‌رده‌گرێت بۆ تاقیکردنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی قورحه‌ی دوانزه‌گرێیان هه‌یه دوای نازور و ده‌رمان پێویست بهنازوری تر ناکات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی قورحه‌ی گهدهیهکان هه‌یه له‌وانه‌یه قورحهکهیان سه‌ره‌تانی بێت یان بگۆڕێت بۆ سه‌ره‌تانی.
2-گرتنی ئه‌شیعه‌ی ره‌نگاوره‌نگ: ئه‌مه‌یان تۆزێ گرانتره، به‌لام بۆ نه‌خۆش ئاسانتره و ئازاری نیه، به‌ڵام به رێژه‌ی (80%) ده‌توانێت دیاری بکات و ناتوانرێت پارچه‌ی لێوه‌ربگیرێت.
ماکه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه:
1-خوێن بهرببونی گه‌ده یانم دوانزه‌گرێ و رشانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌که خوێنی تیا ده‌بێت یان پیساییه‌که‌ی ره‌ش ده‌بێت.
2-کون ببونی ناو ریخۆڵه.
3-گیرانی کۆتایی گه‌ده که له‌وانه‌یه پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری بکات.