--- کرته‌کرت یان ته‌قه ته‌ق کردنی ئه‌ژنۆ :
--- چۆنیه‌تی ده‌ست نیشاکردنی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
--- به‌شی دووه‌م :
ــــ که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت :
--- وه‌ک له به‌شی یه‌که‌م دا باسم کرد کرته‌کرت یان ته‌قه ته‌ق کردنی ئه‌ژنۆ به ته‌نها دیارده‌یه‌کی ئاساییه هه‌ندێ جار ڕوو بدات به‌ڵام پێویسته پشت گوێ نه‌خرێت و سه‌ردانی پزیشک بکرێت له‌م حاڵه‌تانه‌دا :
۱ ـــ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وام بێت ۰
۲ ـــ ئاوسانی ئه‌ژنۆ ۰
۳ ـــ بوونی ئازاری زۆر و به‌رده‌وام له ئه‌ژنۆ به تایبه‌ت له کاتی ڕۆیشتن به پێ بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر له چاره‌کێک ۰
٤ ـــ به زه‌حمه‌ت جوڵانی ئه‌ژنۆ و نوشتانه‌وه‌ی ۰
٥ ـــ پاش ته‌مه‌نی ٤۰ ساڵ به تایبه‌ت له خانمان دا : چونکه هه‌ندێ جارڕه‌نگه کرته‌کرتی ئه‌ژنۆ یه‌که‌م نیشانه‌ی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسقان بێت ۰
ــــ چۆنیه‌تی ده‌ست نیشاکردنی :
۱ ـــ فه‌حسکردنی نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه ۰
۲ ـــ ئه‌شیعه‌ی سینی X-ray ,
۳ ـــ تیشکی ته‌نوری MRI .
٤ ـــ سۆناری تایبه‌ت به جومگه و ماسوولکه ۰
ــــ شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
-- ئه‌گه‌ر کرته‌کرت یان ته‌قه ته‌ق کردنی ئه‌ژنۆ هیچ هۆکارێکی نه‌بێت ئه‌وا چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی :
۱ ـــ شێلان و مه‌ساج کردنی ئه‌ژنۆ : له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه و نزمکردنه‌وه‌ی به هێواشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ بۆ باری ئاسایی و به‌هێزکردنی ماسولکه‌کان
۲ ـــ دابه‌زینی کێش له‌و که‌سانه‌ی کێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون ۰
۳ ـــ دوور که‌وتنه‌وه له وه‌ستان به پێوه و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر یه‌ک ۰
٤ ـــ ئه‌ژنۆت بخه‌ره ناو ئاوی شله‌تێنه‌وه بۆ ماوه‌ی ( ٥ ــــ ۱۰ خوله‌ک ) : بۆ نموونه له کاتی خۆشتن ۰
--- ئه‌گه‌ر هۆکاری کرته‌کرتی ئه‌ژنۆ به هۆی نه‌خۆشیه‌وه بوو پێویسته چاره‌ی نه‌خۆشیه‌که بکرێت بۆ نموونه له ڕێگه‌ی :
۱ ـــ عیلاج ته‌بیعی ( فیزۆسێراپی ) : له ڕێگه‌ی ئامێری (T.N.S ) و وه‌رزشه‌وه بۆ به‌هێزکردنی ماسولکه‌کانی ئه‌ژنۆ و قاچ ۰
۲ ـــ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی لینجی دروست ده‌که‌نه‌وه و ناهێڵن نه‌خۆشی سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ زیاتر بێت و کڕکڕاگه‌که به‌هێزتر ده‌که‌ن وه‌ک :
ــــ گلۆزکه‌ماین سۆلڤه‌یت ( glucosamine sulfate ) ۰
ــــ کۆنترۆتین ( Chondroitin ) ۰
ـــ MSM
۳ ـــ هه‌ندێ ڤیتامین و کانزا و پێکهاتووی خۆراک : وه‌ک ئۆمێگا سێ ، ڤیتامین دی ، کالسێوم ۰
٤ ـــ ـ لێدانی ده‌رزی له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات و ده‌زیه‌کان بریتین له :
--- هایلۆرۆنیک ئه‌سید ۰
--- پلازمای نه‌خۆشه‌که ۰
--- ده‌رزی ستیرۆید : ئێستا زۆر که‌م به‌کار دێت وه‌ک ( دیپۆمیدڕۆڵ ) چونکه کارێگه‌ریه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی یه و زیانی لاوه‌کی هه‌یه ۰
--- به‌کارهێنانی خانه‌ی کۆندرۆسایت که له نه‌خۆشه‌ک وه‌رده‌گیرێت ۰
٥ ـــ چاره‌سه‌ر به ئامێری تیشکی ( Pulsed radiofrequency (PRF) treatment ) که زۆر کاریگه‌ره و زوو ئه‌نجامه باشه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت و ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه .
٦ ـــ گۆڕینی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ به‌شێکی یان به ته‌واوی : پێویسته کاتێ ئه‌نجام بدرێت که هه‌موو ڕێگاکانی تر بێ سوود بووببن : چونکه نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی گه‌وره‌یه و له ژێر به‌نجی گشتی دا ده‌کرێت و جومگه دروستکراوه‌که دوای چه‌ند ساڵێک پێویسته بگۆڕێته‌وه ؛ ڕه‌نگه نه‌خۆشه‌که هیچ سوودێکی وای لێ نه‌بێنێت ۰
۷ ـــ ده‌رزی چینی یان ده‌رزی ئاژنینین ؛ پێویسته پزیشکی پسپۆڕ بیکات ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی د ۰ هه‌ڤین که‌ماله‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری