زیانەکانی عەدەسەی چاو
پیسبوونی چاو و برینی گلێنە لە دیارترین زیانەکانی بەکارهێنانی عەدەسەی چاون
عەدەسە ڕەنگ جیاوازەکانی چاو کەرەستەیەکی جوانکاری یان پێویستیەکی تەندروستین، نەبونی شوێنێکی گونجاو بۆ پاراسنیان، هەروەها خراپی جۆرەکانیان و نەزانین لە شێوەی بەکارهێنانیان دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چاوەکان.
پاک نەکردنەوەی عەدەسە لەکاتی بەکارهێنانیدا یان بەکارهێنانی عەدەسەی کەسێکی تر دەبێتە هۆی ئەوەی کۆمەڵێک میکرۆب بگوازرێنەوە بۆ چاو، ئەمەش زۆر کات دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی چاو.
دیارترین زیانەکانی بەکارهێنانی عەدەسەی چاو بریتییە لە دروستبونی برینی گلێنە و کەمبونەوەی ئۆکسجین لە چاودا، جگە لەوەش هەندێک کات دەبێتە هۆی لاوازبونی بینایی.
لانەبردنی عەدەسە لە شەودا یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی زیان گەیاندن بە چاو و دەبێتە هۆی لاوازبونی گلێنە و کەمبونەوەی بەرگری بەرامبەر میکرۆبەکان.
لەگەڵ ئەو زیانانەشدا هەندێک جۆری عەدەسە هەن کە تەندروستین و بە ڕێنمایی پزیشکی بەکاردەهێنرێن و سودیان بۆ چاو هەیە.