پوکانەوەی پێست (skin atrophy )
یەکێکە لەنەخۆشیە بڵاوەکانی پێست وبریتیە لە تەنک بونەوەوتێکشکاندنی چینی یەکەم(epiderm)و چینی دووەمی پێست (derm) ودەرکەوتنی چرچ ولۆچی ومولولهی باریکی خوێن لەژیرپیستەکەوە
هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم حاڵەتە بریتیە:لە ١-هەڵکشانی تەمەن وپیربوون ٢- بەکارهێنانی دەرمان وماکیاجی زیان بەخش وخراپ بەتایبەتیش ستیرۆیدەکانی وەک دیرمۆدین(کلۆبێتازۆڵ)بێتنۆسام ومۆمیتازۆن(ئیلیکا )
پوکانەوەی پێست بە هۆی تامەنەوە لەهەموو لەشی مرۆڤدا روئەدات وجگە لە پوکانەوەی چینی یەکەم ودووەمی پیست چەوریە رژێنەکانیش کەمدەبنەوەوچینی چەوری ژیرپێستیش(sub cutanous fat ) تەنکدەبێتەوەولە حالەتی پیربونی زۆروتەمەنی دریژدا تەنانەت ماسولکەکابیش ئەپوکێنەوە
پوکانەوەی پێست بەهۆی ستیرۆیدەکانەوە دیسان دەکرێ لەهەر شوێنێکی لەشدا روبدات بەلام بەشیوەیەکی سەرەکی لەسێ شوێنی لەشدا دەبینرێ : پێستی دەم وجاو ،بن باڵ وبن ران وناوگەڵ ونزیک لەئەندامی زاوزێێ ژن وپیاو
شایەنی باسە پوکانەوەی پیست یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە چارەسەری نیەو هەر پوکانەوەیەک کە لەپیستدا روو بدات هەتاهەتایەوە چارەسەرناکرێ و تەنها ریگا ئەوەیە ریگە بگیرێت لەزیاتر پوکانەوەکەو وەسەتاندنی هەردەرمانیکی زیان بەخش وستیرۆیدهکان كه ئێمه لهم پۆستهدا مهبهستمانه هۆشیاری بدهین له بهكارهێنانی ئهم دووكرێمه دێرمۆدین وبێتنوسام له پیستی دهم وچاوو ئهوشوێنانهی تری لهش كه باسكران كه بهداخهوه ئێستا زۆر بلاوهوكێشهیهكی گهورهی بهتایبهتی بۆ خانمان دروست كردوه وهك لهم وێنهیهدا دهیبینی ئافرهتێكی گهنج توشی چرچ ولۆچی دهموچاو بووه بههۆی بهكارهێنانی دێرمۆدینهوه(كلۆبێتازۆل)
د.فرهاد