نیشانە باوەکانی نەخۆشییەکانی مەمک و خۆپاراستن لێ :
١.ئازاری مەمک :
* له گه‌نجاندا جێگای ترس و دوودڵی نییه، و نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك نییه،له‌به‌رئه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاتر له‌و ئافره‌تانه‌دا ڕووده‌دات كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 40 ساڵه‌وه‌یه.
*له %90 ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بێ ئازاره .
هۆکارەکانی ئازاری مەمک :
*هه‌وكردنی مه‌مك(التهاب).
*گرژبوون(ته‌شه‌ننوج) و ئازاری شان و مل.
*ئازاری سوڕی مانگانه(كه‌له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی سوڕی مانگانه‌دا كۆتایی دێت).
٢.هەبوونی گرێ :
*گه‌ر نه‌خۆشه‌كه ته‌مه‌نی له 40 ساڵ زیاتر بێت نابێت پشتگوێ بخرێت و پێویستی به‌سه‌ردانكردنی پزیشكی پسپۆڕی مه‌مكه،
* ته‌مه‌نی خوار 40 ساڵ جێی مه‌ترسیی نییه .
*سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی خۆی باشتره.
*هه‌ندێك جار نه‌خۆشه‌كه كاتێك ده‌ست له‌مه‌مكی ده‌دات واده‌زانێت گرێی تێدایه، به‌ڵام له‌ڕاستییدا هۆكاره‌كانی زیاتر بریتین له:
أ -توندیی مه‌مكه‌كه‌یه و له‌به‌رئه‌وه‌ی شیری پێنه‌داوه خاونه‌بووه‌ته‌وه،
ب- چه‌وریی مه‌مكه‌كه خۆیه‌تی.
٣.دەردراوی گۆی مەمک :
هه‌ندێك جار له‌گۆیه‌كه‌وه هه‌ندێك ده‌رداو(شله) ده‌رده‌درێت،
كه‌ده‌كرێت ڕه‌نگی(قاوه‌یی،سه‌وز،زه‌رد)بێت، ئه‌مه‌ش نه‌خۆش ده‌ترسێنێت،به‌ڵام له‌ڕاستیدا جێگای ترس نییه و به‌هۆی مانه‌وه‌ی شیر و گۆڕانی ڕه‌نگه‌كه‌یه‌تی له‌بۆرییه‌شیره‌كاندا.
ته‌نها له‌یه‌ك باردا جێگای مه‌ترسییه‌ئه‌ویش: ئه‌گه‌ر له‌گۆیه‌كه‌وه خوێن ده‌ربدرێت !
٤.ئازاری بن باڵ :
په‌یوه‌ندی به‌مه‌مكه‌وه نییه هه‌رچه‌نده كلكی مه‌مك ده‌كه‌وێته بنباڵه‌وه،
به‌ڵام له‌ڕاستیدا هۆكاری ئازاره‌كه بریتییه له ئازاری شان و مل ونه‌خۆشه‌كه له‌ترسی مه‌مكی شان و ملی بیرچۆته‌وه و گه‌ر ئازاری شان و ملی چاربكات ئه‌وا ئازاری مه‌مكیشی له‌كۆڵده‌بێته‌وه.
ته‌نها له‌یه‌ك باردا ئازاری بنباڵ جێی بایه‌خه، ئه‌ویش: ئه‌گه‌ر زیپكه‌یه‌ك له‌بنباڵیدا هه‌بێت و به‌ده‌ست لێدان بیه‌شێت.
٥.کیسی مەمک
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خۆشیی نییه و جێی ترس نییه و هه‌رگیز په‌یوه‌ندیی به شێرپه‌نجه‌وه نییه.
چی کاتێک نەخۆش پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی مەمک بکات ؟
أ-هه‌ست به‌گرێ بكات له‌كاتی پشكنین و ده‌ستدان له‌مه‌مكیدا.
ب-ته‌مه‌نی سه‌روو 40 ساڵ بێت.
ج -گه‌ر یه‌كێك له‌كه‌سه نزیكه‌كانی(خوشك،دایك،پوور) له‌ته‌مه‌نی گه‌نجییدا نه‌خۆشی مه‌مكیان هه‌بووبێت.
د- گه‌ر له‌مێژووی خانه‌واده‌كه‌یدا(كه‌سه نزیكه‌كانیدا) یه‌كێك له‌م نه‌خۆشییانه هه‌بێت: شێرپه‌نجه‌ی(مه‌مك،هێلكه‌دان،پرۆستات،په‌نكریاس،زراو و بۆری زراو،گه‌ده)،له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی بۆماوه‌یی هه‌یه به‌نێوان ئه‌م جۆرانه‌ی شێرپه‌نجه و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكدا.
ح -له‌كاتی ئازاردا به‌هیچ جۆرێك پێویست ناكات نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات!
چی کاتێک پێویستە نەشتەرگەریی بۆ مەمک ئەنجام بدرێت ؟
١.دومه‌ڵی هه‌وكردوو.
٢.هه‌وكردنی درێژخایه‌ن .
٣.هه‌وكردنێك زوو زوو سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.
٤.گرێی گوماناوی.
٥.گرێی پاك،به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی كات گه‌وره‌تربێت.
چۆن تەندروستی مەمکت دەپارێزێت ؟
١.خواردنی خۆراكی دروست( میوه‌و سه‌وزه)، و دووركه‌وتنه‌وه له‌خۆراكی پڕچه‌وریی.
٢.دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كهولییه‌كان.
٣.ئه‌نجامدانی وه‌رزش .
٤.نوستنی ته‌ندروست و دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ونخونی. و نه‌خه‌وتن به‌سه‌ر ده‌مدا.
٥.نه‌به‌ستنی ستیانی توند.
٦.دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌سكپڕیی(مه‌نع)،یان هۆڕمۆنی جێگره‌وه.
٧.زوو هاوسه‌رگیریی كردن و منداڵ خستنه‌وه.
٨.شیردانی سروشتیی به منداڵ.
٩.گرنگییدان به‌خاوێنی گۆی مه‌مك و بن باڵ.
١٠.دووركه‌وتنه‌وه له دودڵی و بێتاقه‌تیی و ترس.
١١.ئه‌نجامدانی پشكنین له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌كه خۆیه‌وه و سه‌ردانكردنی پزیشكی پسپۆڕ.
تێگەیشتنە هەڵەکان دەربارەی مەمک :
واده‌زانرێت: هه‌مو كێشه‌یه‌ك له‌مه‌مكدا یه‌كسانه به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار!
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه،له‌زۆربه‌ی باره‌كاندا نه‌خۆشییه‌كانی مه‌مك خۆیان ده‌بیننه‌وه له ( هه‌وكردنێكی ساده،یان كشانی بۆری شیر،یان كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وریی)،كه‌هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشه‌كه دروست ناكه‌ن،و له‌ولاشه‌وه باره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆر كه‌من.
ترسێكی له‌ڕادده‌به‌ده‌ر بۆ مه‌مك یه‌شه! به‌ڵام له‌ڕاستییدا مه‌مك یه‌شه هه‌ر نه‌خۆشیی نییه!
گه‌ر شیر گه‌ڕایه‌وه له‌مه‌مكتدا ئه‌وا خراپه! ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه و ڕاست نییه.
كیسی مه‌مك هۆكاره بۆشێرپه‌نجه! به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ مه‌ترسیه‌ك درووست ناكات و په‌یوه‌ندیی به‌شێرپه‌نجه‌وه نییه.
بۆ ئەوەی زۆرترین لەس سوود لە زانیارییەکان ببینێت لایک و کۆمێنت و شەیری بکەن .