#پشکنینی_سێ_مانگی_شەکرە_HBA1c
#HBA1c_چییە؟
پشکنینێکی خوێنە بەکاردێت بۆ پێوانی تێکڕای ڕێژەی شەکر لەناوخوێن لەماوەی سێ مانگی پێشودا ( چونکە تەمەنی خڕۆکەسورەکان ١٢٠ ڕۆژە).
کاتێک ڕێژەی شەکر لەناوخوێن بەرز دەبێت ئەو بڕە شەکرەی زیاترە لە وەی لەش بەکارێ دێنێت دەنوسێت بە ھیمۆگڵۆبینەوەو کەڵەکە دەبێت بە پێوانی ڕێژەی ئەو شەکرەی بە ھیمۆگڵۆبینەکەوە نوساوە ئاستی شەکری ناوخوێنمان بۆ دەردەچێت.
#کێ_دەبێت_ئەم_پشکنینە_بکات؟
1. ئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە پێویستە ٣ تا ٦ مانگ جارێ یان زوتر ئەم پشکنینە بکەن بۆ ئەوەی بزانن تا چەند نەخۆشیەکەیان کۆنترۆل بوە.
2. کەسێک کۆمەڵێک نیشانەی توشبون بە نەخۆشی شەکرەی ھەبێت بۆ دڵنیا بونەوە ئەم پشکنینەی بۆ دەکرێت.
#ڕێژەی_ئاسایی_پشکنینەکە_چەندە؟
- لەنێوان ٤٪ تا ٥.٧٪ ڕێژەکە نۆرماڵە.
- لە ٥.٧٪ تا ٦.٤٪ کەسەکە ھێشتا بەتەواوی توشی شەکرە نەبووە بەڵام مەترسی توشبونی زۆرە.
- زیاتر لە ٦.٥٪ نەخۆشی شەکرەی ھەیە.
#چۆن_خۆم_ئامادە_بکەم_پێش_پشکنینەکە؟
خواردن و خواردنەوە ھیچ کاریگەریەک لە ئەنجامی پشکنینەکە ناکەن واتە پێویست ناکات برسی بیت یان خواردنێکی دیاریکراو نەخۆیت.
#لەبەر_ئەوەی_ئەم_پشکنینە_پەیوەندی_بە_خڕۆکەسورەکانەوە_ھەیە ھەبونی ھەر کێشەیەک لە خوێن کە کاریگەری لەسەر ماوەی ژیانی خڕۆکە سورەکان ھەبێت کاریگەری لەسەر ئەنجامی ئەم پشکنینەش دەبێت.
#سەرچاوە: Healthdirect