ڕووتانەوەی قژ (hair loss (alopecia
ڕووتانەوەی قژ و هەڵوەرینی قژ لە ئافرەت و لەپیاو و دا ڕووئەدات کە بۆماوەیی کاریگەری سەرەکی هەیە لەسەر
ڕووتانەوەی قژ بەشێوەی جیاواز دەر ئەکەوێت ڕەنگە لەناکاودا ڕووبدات و ڕەنگە بەشێوەی قۆناغ بەقۆناغ ڕووبدات،
ڕەنگە بەپێی ساڵ و چونە نێو تەمەنەوە هەڵوەرینی قژ ڕووبدات کە ئەمە زیاتر پەیوەندی بەبۆماوەییەوە هەیەو ڕەنگە لەناکاودا ڕووبدات کە پەیوەندی بە قەلەقی و کێشەی دەروونی هەیە و ڕەنگە بەهۆی حاڵەت و نەخۆشییەوە ڕووبدات وەک لەچارەسەری کیمیاییدا دەر ئەکەوێ
هۆکارەکانی:
هۆکاری تەواوی حاڵەتەکە تائێستا سەد لەسەد نەزانراوە بەڵام پەیوەندی هەیە بە
بۆماوەی و مێژووی خێزانەکەوە کە ئەمە هۆکارێکی سەرەکییە
بەهۆی گۆڕانکاری هۆرمۆنات
بەهۆی نەحۆشی و حاڵەتە تەندرووستیەکانەوە وەک هەوکردنی کاسەی سەر و نەخۆشی و کێشەی پێست و بەهۆی نەخۆشی غودە و زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی غودە یان کەمی دەردانی هۆرمۆنی غودەوە بەهۆی کەم خوێنی
بەهۆی بەکارهێنانی دەرمان
هەروەها قەلەقی و کەمی ڕێژەی ڤایتامین لەنێو خۆراک دا و کەمی ڕێژەی پرۆتین و ئاسن کاریگەری لەسەری هەیە
لە ئافرەت دا کاتی دووگیانی و کاتی گەشتن بە تەمەنی بێ هیوای ئەگەری زیاتری ڕووتانەوەی قژ هەیە
خورانی قژ و چەوری پێست هۆکارێکی ترە بۆ ڕووتانەوەی قژ
چارەسەر:
لەهەندێک حاڵەت دا چارەسەر کاریگەر ئەبێت و هەندێک حاڵەتی تر کاریگەری نابێت
ئەگەر بەهۆی ئیلتیهاب و نەخۆشی و تێکچونی بەرگرییە کۆئەندامەوە ڕووی دابوو پێویستە چارەسەری نەخۆشییەکە بکەیت
- ئەگەر کێشەی هۆرمۆناتی هەبوو پێویستە چارەسەر وەربگرێت
- ڤایتامینی پێویست وەرئەگرێ ئەگەر کێشەی ڤایتامینی هەبوو
Finasteride (Propecia):
ئەم حەبە تەنیا ڕەگەزی نێر ئەبێت بەکاری بێنێت
- گیراوەی مینۆکسیدیل: کە بەشێوەی قەترەیە لە ڕۆژێکا 2جار بەکاری ئەهێنیت یانی 12کاژێر جارێ هەر جارە و نزیکی نیو سی سی(یانی 5قەترە) و بە سپراش هەیە
-بۆ ئافرەتیش هەیە و دۆسەکەی 2.5
-وە دۆسی 6.5 یش هەیە کە بۆ پیاو بەکاردێت و تەنیا یەکجار بەکاردێت
- میکانیزیمی ئیش کردنەکەی بەو شێوەیەیە کە کاتێک بەکاردێت خوێن زیاتر ئەنێرێت بۆ قژی کەسەکە ئەمەش یانی خوێن و ئۆکسجین و ماددە خۆراکییەکان زیاتر ئەنێرێت بۆی بەمەش قژەکە بەهێز بێت و دووبارە دەس ئەکاتەوە بەگەشە.
- شامپۆی مینۆکسیدیل:
لەهەفتەیەکا 4 بۆ 5 جار بەکار دێت قژی تەڕ ئەکات و بۆماوەی 5خولەک پێوەی ئەبێت و مەساجی بۆئەکات.
شامپۆ زیاتر بۆ ڕاوەستانی ڕووتانەوەی قژ بەکاردێت
- مینۆکسیدیل بەبێ ڕێنمای دکتۆر بۆ خوار 18 ساڵ بەکارنایات
- باش وایە بەرچاوت یان بەشەکانی تری جەستەت نەکەوێ
- لەماوەی 2بۆ 4 مانگ ئەنجامەکەی دەر ئەکەوێ
ئەم ڤایتامینانەش بۆ قژ بەسودن کە لە هەندێ شامپۆ هەیە
ڤایتامین B5 هەیە سودی چییە؟؟
ئەم ڤایتامینە پێویستە بۆ هەموو خانەکانی جەستە بەگشتی و خانەکانی قژ بەتایبەتی چونکە بەرپرسە لە گۆڕینی کاربۆهیدارات و پرۆتین و چەورییەکان بۆ ئەو ماددە خۆراکییانەی کە خانەکانی قژ پێویستیانە یانی خۆراک بۆ خانەکانی قژ دابین ئەکات بۆیە ئەم ڤایتامینە گرنگی شامپۆکە زیاتر ئەکات
- (بایۆتین) هەیە سودی ئەم بایۆتینە چییە؟
بایۆتین چییە؟؟؟
بایۆتین یەکێکە لەخێزانەکانی ڤایتامین b
کە کریاتینی جەستە ئەگۆڕێ بۆ ووزە و تاقە کە بەسودە بۆ تەندروست بوونی(پێست و قژ و نینۆکەکان)
- ئۆمیگا و سیر و زینک و ڤایتامینەکان بەشێوەیە گشتی سودێکی زۆریان هەیە و خۆراکی قژن
- بیرمان نەچێت ڤایتامینە دی و ماددەی کالسیۆم و ئاسن ئەگەر کەم بێت کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی ئەبێت بۆ قژ هەڵوەرین لەو کاتەدا ئەبێت بەشێوەی دەرمان وەریان بگرێت.
شامپۆی کیتۆکۆنازۆڵیش یەکێکە لەو شامپۆیانەی سودێکی زۆری هەیە بو پاش بەکارهێنانی مینۆکسیدیل بۆ پاککردنەوەی قژ بەکاردێت
- ئەوەش لەیاد نەکەین پاش بەکارهێنانی چارەسەرەکان ڕاستەوخۆ کاریگەرییەکەی دەرناکەوێ لانی کەم لە دووای مانگێ هەستی پێ ئەکرێت و لە دوو بۆ سێ مانگ کاریگەرییەکەی دەر ئەکەوێ
#Omed