غوده - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 4 يناير 2019

غوده

ڕژێنی پەریزادە Thyroid disorder
(غدە الدرقیە)

ڕژێنێکی بچوکە لە شێوەی پەپولە
دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل لە مرۆڤدا،کارو چالاکی زۆری هەیە لە ڕێی دەردانی هەردوو هۆڕمۆنی    ت٣  و سایرۆکسین،لەوانە کرداری زیندە چالاکی و ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش ولێدانی دڵ و زۆرێکی تر لە چالاکی ئەندامەکامی لەش.
--------------
بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە:

1-غودەی تەمەڵ یان سست(خمور او كسلان الغدة):کە وەک پێویست هۆڕمۆن دەرنادات واتا هەردوو هۆرمۆنی ت٣ و سایڕۆكسین دادەبەزێت و لەبەرامبەردا  TSH بەرز دەبێتەوە.

نیشانەکانی:
                                                        ‎شەكەتی و ماندووبونی بەردەوام*
*زیادبونی کێش
*تەمەڵی بێهێزی
*خەمۆکی و تێکچونی میزاج
*سەرمابردەیی
‎                                                                خەواڵوی و دایمە خەوتن* 
*وەرینی قژەسەر
 *قەبزی و نەمانی حەزی خواردن
‎                                               بە قورسی هەناسە دان و گۆڕانی دەنگ*
‎                                                            خاوبوونەوەی لێدانەكانی دڵ*
*زبر بووم و ووشکبونەوەی پێست
‎                             دابەزینی هزر و بیركۆڵی لەئەگەری چارەسەر نەكردنیا* 
*بەرزبونەوەی چەورییەکانی خوێن
*تەشەنوج وئازاری بەردەوامی ماسولکەكان
*تێکچونی سوڕی مانگانە لە ئافرەتدا و هەندێ جار نەزۆکی .
                                         ‎لەهەندێ باردا گەوەر بوونی غودەی دەرەقی*    
تێبینی / مەرج نییە هەموو نیشانەکان لە یەک نەخۆشدا هەبن. 

**********************
                                              : ‎هۆكارەكانی 
١- لە زۆربەی ووڵاتان بەربڵاوترین هۆكار كەمی یۆدە iodine (پێویستی ڕۆژانەی مرۆڤ ١٥٠ بۆ ٢٠٠ مایكرۆگرامە كە خۆێی دەوڵەمەند كراو نە یۆد ، خواردنی دەریای و شیرەمەنی و گۆشت و هێلكە و ماسیدا هەیە ).

٢- هۆكاری تێكچوونی سیستەمی بەرگری لەش وەك هاشیمۆتۆز كە سەرەكترین هۆكارە .

٣- نەشتەرگەری لابردنی غودە كرابێت بەهەر هۆكارێك یان لێدانی تیشك (زەڕە ).

٤- زیاد بەكارهێنانی دەرمانی غودەی هار ( carbimazole ).

٥- بەكارهێنانی دەرمانی مێشك هێوركەرەوە لە جۆری lithium دەرمانی دڵ وەك amiodaron یان دەرمانی sunittinib .

٦-هەندێ جار وەك بەرەنجامی التهاباتی غودە و ماوەی زەستانی لە ئافرەتاندا .

٧- هۆكاری دووەمی واتا نەخۆشیەكانی ژێر مێشكە ڕژێن وەك شێرپەنجەی مێشك ،خوێن بەربوونی زیادی كاتی منداڵبوون ، جەڵتە و گرێی ژێر مێشكە ڕژێن هەندێ نەخۆشی تری دەگمەن .

 ٨- هۆكاری زگماكی بەهۆی دروست نەبوونی غودەی دەرەقی یان ناڕێكی لە دەردانی هۆرمۆن .
--------------------
خواردنە بەسوود و زیانبەخشەکان بە غودە(غودەی تەمەڵ):
 تێنینی ; خواردن وپارێزی بە تەنها جارەسەر نییە بۆ نەخۆشیەکانی غودەی پەریزادە بۆیە پێویستە نەخۆشەکە لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە چارەسەر وەربگرێت.

بەسوودەکان:
1- ئەوخواردنانەی مادەی یۆدی تێدایە (ئایۆدین) کە پێکهاتەی سەرەکی دروست بونی هۆڕمۆنی غودەیە ، وەك لە هەندێ  جۆرێ خوێ و خواردنی دەریایی و بەرهەمە شیرەمەنیەکان ، هێلکە ڕۆبیان ، ماسی هەیە ...هتد

2- مادەی سیلینیۆم لە خواردنەکانی وەک ماسی  تونا و ساردیس و ماددە ڕیشالەکان و قارچکداهەیە.
خواردنی  دەوڵەمەند بە زینگ  وەک مریشک و گوێچکە ماسی و گۆستی گوێرەکە

تێبینی / زیادەرەوی کردن لەم خواردنانە دەبێتە هۆی تێکچونی هۆرمۆناتی غودە 

--------
زیانبەخشەکان:
*سەوزە گەڵا پانەکان  وەک کەلەرم و سپیناخ و برۆکلی و کاهوو و خەردەلە و قەڕنابیت و گێزەر
،خواردنی لەقتونراو و هەرزن و بوندوق

*زیادەرۆی نەکرێت لە خواردنەوەی چا و قاوە و نیسکافە چونكی لە هەندێ نەخۆشدا دەبێتە هۆی زیادبوونی نیشانەكانی  غودە .

*نانی گەنم و جۆ لەو کەسانەی هاوکات نەخۆشی هەستیاری ڕیخۆلەکانیان بە گلۆتین هەیە

*نەخواردنی  دەرمانی غودەی تەمەڵ لەگەڵ حەپی ئاسن و کالیسیۆم یان لانی کەم (٤)کاتژمێر یان لە نێواندا بێت.
پشكنینی پێویست :
‏TSH , هەندێ جاریش T4 
 * دژە تەنەكان لە خۆێندا لە سەرەكیترینیان anti TPO
*سۆنەری غودە یان مل
*چارەسەری پزیشكی : بەكارهێنانی حەپی سایڕۆكسین كە باشترە بە زیاتر لە نیو كاژێر پێش نانی بەیانیان بخورێت ،بەگشتی پێویستە بۆ ماوەیەكی درێژ بەكاربهێنرێت و لە زۆربەی نەخۆشەكاندا بە درێژایی تەمەن و لە ژێر چاوە دێری پزیشكدا .
 
‎                                       
 ٢- غودەی هار یان چالاك ( بۆ پۆستی داهاتوو)  

د.هەرێم کریم احمد
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی  و دڵ  و شەکرە 

٠٧٥٠١٩٢١٢٢٤