دڵە کزێ Heart burn
بریتیە لە ئازار و سوتانەوە لە ژێر کۆڵەی سنگ دەرەنجامی گەڕانەوەی ترشەڵوک و شلاوی گەدە بۆ ناو سورێنچک ،ئەگەر دڵەکزێ دووبارە بووەوە بۆ زیاتر لە دوو جار لە ھەفتەیەکدا واتا گەڕانەوەی ترشەڵۆک (حموضة) GERD ,بە ھۆی شلبوونەوەی گوشەر (صمام ) نێوان گەدە و سورێنچکە و ھیچ پەیوەندی بە دڵەوە نیە .
************
نیشانەکانی :
١- ئازاری سەر كۆڵەی سنگ
٢- هێڵنج دان لە دوای نان خواردن
٣- زوو تێر بوون لەسەر سفرە
٤- كۆكەی ووشك
٥- تاڵی و گەڕانەوەی خواردنی گەدە بۆ ناو دەم
٦- زیادبوونی نیشانە و دەرکەوتەکانی بە پاڵ کەوتن یان چەمینەوە بۆ پێشەوە.
ھۆکارە پاڵنەرەکان :
* خواردنی تون و تیژ
* پیاز
* سرەکەی میوە ( سێو ،ترێ ،ئەنەناس )
* دۆشاوی تەماتە و کەچەپ
* خواردنی سورە کراوەو چەرو
* چۆکلێت و شیرینی
* مەشروبات و گیراوە گازیەکان
* چاو و قاوە
* زۆر خواردن
* دەرمان وەک ئەسپرین و پرۆفین
* قەڵەوی و دووگیان بوون لە ئافرەتاندا ئەگەری دڵە کزێ زیاد دەکات .
* لە ھەندێ باردا فتقی گەدە (گەدەەپۆس) hiatus hernia.
***************
پارێزی و چارەسەر :
١- دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی سەرەوە بەتایبەت لە ئێواراند .
٢-دابەزاندنی کێش لە کەسانی قەڵەودا
٣ - وازهێنان لە جگەر کێشان و ئەلکھول .
٤- وازهێنان لە خوردن و خواردنەوە ( ٢بۆ ٣ ) کاژێر پێش خەوتن.
٥- خەوتن لەسەر لای چەپ تا بەرەبەیان پاشان کەوتنەوە سەر لای ڕاست.
٦-دوورکەوتنەوە لە فشارو تەنگژەی دەروونی و پاڵنەرەکانی قەلەقی.
٧- بەکارنەهێنانی جلی تەسک و نەبەستنی پشتێن و قایشی توند.
٨- سەرت بەرز بێت لە کاتی خەوتندا باشترە لە کەمەر بەرە سەرەوە بە نیزیکەی ٨ ئینج ( ٢٠ سم ).
٩ - دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەور و قورس .
١٠- دوورکەوتنەوە لە پاڵ کەوتن ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن .
چارەسەری پزیشکی :
*بەکارھێنانی دەرمانی وەک دژە ترشەڵۆک Anta acid کە دەوای ژەمەکان و پێش خەوتن دەخورێت.
* گروپی H2 receptor blocker بە نموونەی حەپی زانتاک .
*باشترینیان گروپی PPI
بە نموونەی لۆسیک و نێکسیەم و پانتۆپڕازۆڵ ..
*نەشتەرگەری لە ئەگەری سوود نەبوونی دەرمان .
پشکنینی پێویست :
لە ئەگەری چەند بارە بوونەوەو زیاد بوونی نیشانەکانی ،
» ھەناوبینی گەدەOGD
» پێوانی ٢٤ کاتژمێری ترشی گەدە24 hour probe testing
» وێنەی تیشکی ئێکس دوای خواردنەوەی دەرمانی ڕەنگدار barium follow through .
*****************
د.هەرێم کریم احمد
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە
٠٧٥٠١٩٢١٢٢٤