دڵەکزێ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 26 أبريل 2018

دڵەکزێ

دڵە کزێ لە ڕووی زانستیەوە :       #✏Omar_marga
دڵە کزێ واتە هەستکردن بە ئازار و سوتانەوەی گەدە..یەکێک لە هۆکارەکانی بوونی بەکتریایەکە لە جۆری هایکلۆبێکتەر پایلۆری ( Helicobacter pylori)
کە لە لایەن هەردوو زانا (ڕۆبین وارین) و (باری مارشاڵ) دۆزرانەوە لە ساڵی ١٩٨٢ بەکتریاکە شێوەی حەلەزۆنی یە و کلکی هەیە لە ناوپۆشی گەدە و دوانزەگرێ جێگیر دەبێت و دەبێتە هۆی داخوران و بریندار کردنی گەدە و دوانزەگرێ..
ئەم بەکتریایە مادەی یوریس (Urease) ی هەیە کە ئەبێتە هۆی تێکشکانی یۆریا بۆ ئامۆنیا و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ، وە هەروەها ئەژی لەژێر ناوپۆشی گەدە دا و گەشە ئەکا لەسەر ڕووی شانەی ( Epithelium ) ) کە ڕووپۆش کراوە بە چینێکی شانەی ناوپۆشی سادە بەمەش خۆی ئەپاریزێ لەو ترشەڵۆکەی گەدە دەری ئەدات ئەمە لە لایەک ...لە لایەکی ترەوە بەهۆی شکاندنی یۆریاکەوە ڕووپۆشێکی تفتی دابین دەکات لە دەوری خۆی کە دیسان پارێزەرە بۆ ترشی ناو گەدە ..

تووش بوون عادەتەن لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوە دەمەوە ئەبێت..ناخۆشی توشبوو بەم بەکتریایە بۆنی دەمیان زۆر ناخۆشە بە جۆرێک خۆیان و چواردەوریان بێزار دەکەن ،،،دەست شتنی بەردەوام لە کاتی پێویست دا رێگرە لە بڵاوبوونەوەی بەکتریاکە...
ئەم جۆرە بەکتریایە زۆر بەهێزە بەرامبەر دژەتەن و بەرگریەکان، ئەگەر ڕێگە لە زیادبوونی نەگیرێت ئەبێتە هۆی داخوران و برینداربوونی گەدە و دواتریش ناخۆشی قور‌حەی گەدە و دوانزەگرێ و بەدوایدا شێرپەنجەی گەدە و دوانزەگرێ (کۆئەندامی هەرس)...

شیکارکردن بۆ بوونی ئەم بەکتریایە لە چەند رێگەیەکەوە ئەبێت لەوانە تێستی پیسایی و خوێن وهەروەها نازۆر بۆ دیاریکردنی شوێنی برینداربوونەکە لە کۆئەندامی هەرس....
چارەسەر بۆ کەمکردنەوە و پاشان نەهێشتنی ئەم بەکتریایە زۆرە لەوانە بەکارهێنانی کۆرسی 
(Pylo Kit ) کە پێکهاتووە لە کەپسولێک و ٢ حەبی تر کەپسوولەکە پێێش نان و دووانەکەی تر دوای نان (بەیانیان و ئێواران ) بەدوایدا بەکارهێنانی شەوانە ١ حب لە (Lansoral) ...
لەگەڵ هەموو ئەمانە پارێز بۆ ئەم نەخۆشی یە : نەخواردنی توونی و ترشی و شیرینی سورەوەکراو
بە هیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک .....