لەوزەتێن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 4 مايو 2018

لەوزەتێن

#تەندروستی:لەوزەتێن چییە؟ هۆكارو چارەسەرییەكانی چین؟

لەوزەتێن، بریتی یە لە دوو گرێ‌ لیمفاوی كە دەكەونە هەردوو لای قورگ و بەرگری كاری یەكەمن لە توش بوون بە بەكتریا و ڤایرۆس.

#جۆرەكانی هەوكردنی لەوزەتێن:

1- هەوكردنی توندی لەوزەتێن
نیشانەكانی دەمێنێتەوە لە ماوەی 3 بۆ 4 رۆژ تاكو 2 هەفتە.
2- هەوكردنی دوبارەی لەوزەتێن
نەخۆش لە ماوەی سالێكدا چەند جارێك تووشی دەبێت.
3- هەوكردنی بەردەوامی لەوزەتێن
نەخۆشەكە بەردەوام نیشانەكانی دەبێت وەكو هەوكردنی گەروو  و لەوزەتێنەكان و ناخۆشی بۆنی دەم.

#نیشانەكانی هەوكردنی لەوزەتێن:

1- هەڵئاوسانی لەوزەتێن و دەركەوتنی پەڵەی سپی و زەرد لەسەر لەوزەتێنەكان.
2- ئاستەنگی لە قوتدانی خواردندا. 
3- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش.
4- تەنگە نەفەسی.
5- گۆرانكاری لە دەنگدا بە هۆی هەوكردنی لەوزەتێنەكانەوە.
6- هەڵئاوسانی لیمفە گرێ‌ كان بە تایبەت لە ناوچەی مل و قوڕگ.
7- بۆنی دەم ناخۆش دەبێت.

#چارەسەركردنی هەوكردنی لەوزەتێن:

1- چارەسەركردن لە ماڵەوە
كەسی توش بوو دەتوانێت خۆی چارەسە بكات لە ماڵەوە ئەویش بە پشودان و خواردنەوەی شلەمەنی و گەرمی زۆر ,غەرغەرەكردن بە ئاوی گەرم و خوێ‌ و دوركەوتنەوە لە شوێنی تەپ و تۆز و جگەرەكێشان.

2- بەكارهێنانی ئەنتی بایۆتیك
ئەوەش لە كاتێكدا بەكاردێت كە هەوكردنەكە بە هۆی بەكتریاوە بێت و بەپێ‌ رێنمای پزیشك دەبێت.

3- نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێن
بۆ ئەو نەخۆشانە دەكرێت كە هەوكردنی زۆر و دوبارەیان هەیە و لەلایەن پزیشكی پسپۆرەوە بڕیاری لێ‌ دەدرێت.