#پێش ئەوەى #خانمان بپشکنین بۆ #خۆیان ئەنجامبدەن #پێویستە چەند #ڕێنماییەک لەبەرچاو #بگرن، دەبێت لە #مانگێکدا یەک #جار پشکنین بکەن و #ئەمەش دواى #هەفتەیەک لە #سووڕى مانگانە
بەشى :: راگەیاندن
#شێرپەنجەى مەمک یەکێکە لەو نەخۆشیانەى بەزۆرى لە نێو خانماندا بڵاوە و سەرەتا بە گرێیەکى سادە دەستپێدەکات و دواتر گەشە دەکات،مەرجنییە هەموو گرێیەک خراپبێت و شێرپەنجەیبێت، بەڵام پێویستە زوو پشکنینى بۆ بکرێت و ئاشکرا بکرێت چ جۆرێکە.
#چى بەهۆکارەکانى شێرپەنجەى مەمک دادەنرێت؟
بۆماوەى، بوونى شێرپەنجە لە ماوەى پێشووتردا، بوونى خانەى شێرپەنجەى لە جیندا، بەکارهێنانى دەرمانى هۆرمۆنات بە شێوەیەکى زۆر بەردەوام، جگەرەکێشان، ژیانى ناتەندرووست، گۆڕانى ژینگە و چەندان هۆکارى تر.
#چۆن گرێی شێرپەنجەى مەمک دەناسرێتەوە؟
ئەو خانمانەى کە زووتر شیر دەدەن بە منداڵ پارێزراوتر دەبن، بە شێوەیەکى گشتیش شێرپەنجەى مەمک ئازارى نییە و تەنها گرێ و تەڕاى و ئاوسان هەیە، بەڵام ئازارەکە هەندێک جار لەگەڵ سووڕى مانگانەیاندایە و هەندێک جارى تریش پەیوەندى بە هۆرمۆن و ماسولکە یان خەمۆکى و دڵەڕاوکێوە هەیە.
#خانمان چۆن پشکنین بۆ خۆیان بکەن وچەند جۆرى هەیە؟
جۆرى یەکەمیان بەرامبەر ئاوێنە دەبێت بزانیت کە شێوەى مەمکت گۆڕاوە یان نا، جۆرى دووەمیش بە دەست دەکرێت دەبێت بە سێ پەنجەى دەست بکرێت و دەتوانیت بە شێوەى بازنەى بیکەیت، ئەگەر هەستت بە گرێ کرد دەبێت زوو سەردانى پزیشکى پسپۆر بکەیت.
مەرجنییە هەموو کاتێک هەستى پێ بکەیت، بەڵام ئەو کەسانەی بە بەردەوامى پشکنین بۆ خۆیان دەکەن دەتوانن هەست بە گۆڕانکارى بکەن و ئەوەش گرنگە کە بەردەوام بۆ گۆڕانکارییەکان بگەڕێیت.