ڕاگرتنی میزو زیانەکانی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 22 أبريل 2018

ڕاگرتنی میزو زیانەکانی

راگرتنی میز توشی‌ ئه‌مانه‌ت ده‌كات

هه‌ندێ جار مرۆڤ ناچار ده‌بێ میز رابگرێ و بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر نه‌چێته‌ ته‌واڵێت، به‌هۆی‌ نه‌بوونی ته‌والێت یان سه‌رقاڵی‌ و كاركردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش توشی‌ زیانێكی زۆر ده‌بێته‌وه‌ له‌كۆئه‌ندامی میزدا

رۆژنامه‌ی‌ میره‌ری بریتانی ئه‌و زیانانه‌ی‌ خستۆته‌روو كه‌به‌هۆیه‌وه‌ توشی‌ مرۆڤ ده‌بێت

1- ته‌قینی میزه‌ڵدان

ئه‌مه‌ش شتێكی لاوازه‌ ئه‌گه‌ر رووبدات و ببیته‌ هۆی‌ تێپه‌رینی میز بۆ ناو سك و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌یه‌كسه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری‌ ده‌بێت، ده‌شبێته‌ هۆی‌ میزكردنی بێ خواستی خۆت به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی میزه‌ڵدان ناتوانێت به‌رگه‌ی‌ هیشتنه‌وه‌ی‌ میز بگرێت بۆیه‌ ده‌بی نه‌شته‌رگه‌ری و قه‌سته‌ره‌ی‌ میزی بۆ بكرێت بۆ ده‌ركردنی میز له‌بۆرییه‌وه‌

2- گرفتی‌ میزه‌چوڕكێ: ئه‌مه‌ش زۆر هیشتنه‌وه‌ی‌ میز دروستی ده‌كات و ده‌بیته‌ هۆی‌ لاوازی ماسولكه‌ی‌ حه‌وز و میزكردن به‌بێ خواستی خۆت

3- هه‌وكردن و كه‌ڵه‌كه‌بونی به‌كتریا و زۆربونی له‌میزه‌ڵداندا و ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌وكردن و ئازاری‌ بۆری میز و گۆرانی ره‌نگی میز 

4- به‌ردی گورچیله‌ دروست ده‌كات له‌خوێنبه‌ری‌ گورچیله‌ و ئازار و سه‌رگێژخواردن و ده‌رچونی خوێن له‌گه‌ڵ میزدا ئه‌مه‌ش یان ده‌رمان یان نه‌شته‌رگه‌ریی چاره‌سه‌ری‌ ده‌كات