---- ڕێجیمی کیتۆجێنیدک بۆ دابه‌زاندنی کێش :
---- خێراترین به‌رنامه‌ی دابه‌ندنی کێش :
---- ئه‌و خۆراکانه‌ی نابێت بخورێن :
ــــ ڕێجیمی کیتۆجێنیدک یه‌کێکه له‌و ڕێجیمانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا به‌کارده‌هێنرێت بۆدابه‌زاندنی کێش به خێرایی و چاره‌سه‌ری هه‌ندێ نه‌خۆشی وه‌ک په‌رکه‌م ۰ بێرۆکه‌ی ڕێجیمه‌که بریتی یه له خواردنی بڕێکی زۆر له چه‌وری ( % ۷۰ پێکهاتووی خواردنی ڕۆژانه ) له‌گه‌ڵ پڕۆتینی ئاژه‌ڵ ( % ۲٥ پێکهاتووی خواردنی ڕۆژانه ) و بڕێکی که‌م له کاربۆهیدرات ( که‌متر له % ٥ پێکهاتووی خواردنی ڕۆژانه ) به‌ڵام نابێت بۆ زیاتر له یه‌ک بۆ دوو مانگ به‌کاربێت و پێویسته بگۆڕێت بۆ ڕێجێمێکی تر به‌ڵام بۆ کوردستان جێ به‌جێ کردنی زه‌حمه‌تره به هۆی باری ئابووری زۆرێنه‌ی هاوڵاتیانه‌وه ۰
&&&& یه‌که‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
ـــ دوو هێلکه‌ی سوورکراوه له ناو ڕۆن + سه‌وزه وه‌ک مه‌عده‌نووس یان که‌ره‌وز + یه‌ک کووپ نیسکاڤه
**** نیوڕۆ :
ـــ یه‌ک هه‌مبه‌رگر + سه‌وزه
**** ئێواره :
ــــ یه‌ک قاپ ماستی ته‌واو چه‌وری + ۳ ده‌نک شلیک + ۱۰ ده‌نک بادام
&&&& دووه‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
ـــ یه‌ک هێلکه سوور کراوه له ناو ڕۆن + یه‌ک په‌نیری ڤیتا + یه‌ک کووپ نیسکاڤه
**** نیوڕۆ :
ــــ ماسی سه‌لموون + سه‌وزه
**** ئێوارە :
ــــ دوو شیش گۆشتی بر‌ژاو + یه‌ک قاپ برۆکڵی کوڵاو
&&&& سێه‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
ـــ دوو هێلکه‌ی سوورکراو له ناو ڕۆن + سه‌وزه + یه‌ک کووپ نیسکاڤه
**** نيوەرۆ:
ـــ یه‌ک چاره‌ک مریشکی بر‌ژاو + یه‌ک قاپ زه‌ڵاته + دوو که‌وچک زه‌یتی زه‌یتوون
**** ئێوارە :
ــــ یه‌ک ستیکی سوورکراوه + یه‌ک قاپ زه‌ڵاته + دوو که‌وچک زه‌یتی زه‌یتوون
&&&& چواره‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
ــــ دوو هێلکه به‌ڕێگه‌ی ئۆملێت + سه‌وزه
**** نيوەرۆ:
ــــ دوو یان سێ شیش گۆشتی بر‌ژاو + سه‌وزه
**** ئێوارە :
ــــ یه‌ک په‌رداخ شه‌ربه‌ت له‌گه‌ڵ شیر + ۳ ده‌نک شلیک + چه‌رس ( یه‌ک چنگ واته یه‌ک مست ) &&&& پێنجه‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
ــــ نیو قاپ گۆشتی سوورکراوه له‌گه‌ڵ دوو هێلکه
**** نيوەرۆ:
ـــ دوو شیش ڕانی مریشک + سه‌وزه
**** ئێوارە :
ــــ یه‌ک قاپ زه‌ڵاته‌ی مریشک + یه‌ک که‌وچک زه‌یتی زه‌یتوون
&&&& شه‌شه‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
ــــ دوو هێلکه به‌ڕێگه‌ی ئۆملێت + سه‌وزه
**** نيوەرۆ:
ــــ یه‌ک قاپ قیمه‌ی سوورکراوه + سه‌وزه
**** ئێوارە :
ــــ یه‌ک قاپ که‌ره‌ی ئاژه‌ڵ + چه‌رس ( یه‌ک چنگ واته یه‌ک مست )
&&&& حه‌وته‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
ــــ ــــ نیو قاپ گۆشتی سوورکراوه له‌گه‌ڵ دوو هێلکه
**** نيوەرۆ:
ـــ یه‌ک چاره‌ک یان نیو مریشکی سوورکراوه + سپێناخ
**** ئێوارە :
ــــ یه‌ک په‌رداخ شه‌ربه‌تی فرێش + یه‌ک قاپ ماست + شلێک
&&&& ئه‌و خۆراکانه‌ی نابێت بخورێن :
ـــ برنج ، نان ، گه‌نمه‌شامی ، مه‌عکه‌رۆنه ، ئیندۆمی ، کۆرن فلێکس ، سپاگیتی ، پاقله‌مه‌نیه‌کان ۰
ـــ شيريني : وه‌ک پاقلاوه، برمه ، لوقمه‌قازى ، كێك ، پسكيت ، نوقوڵ ، كاسته‌ر، محه‌له‌بى.
ـــ سارده‌مه‌نى يه‌كان :ئاسكریم، چلووره ، مۆتا، دۆندرمه ، فالووده.
ـــ بيبسى، كۆلا ،فانتا ، سێفن، چپس ۰
***** پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ش جێ به جێ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێجێمه‌دا :
ـــ رِۆژانه ۱۲ په‌رداخ ئاو یان زۆرتر بخۆره‌وه له نێوان ژه‌مه‌کان و خواردنه‌وه یه‌ک یان دوو په‌رداخ ئاو نیو سه‌عات پێش ژه‌می خۆراک ۰
ـــ شه‌وان پێویسته پێش سه‌عات یانزه و نیو بخه‌ویت ، زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش سه‌عات نۆی به‌یانی له وه‌رزی هاوین ۰
ـــ ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام : ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ک سه‌عات یان زیاتر : ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بۆت نه‌کرا ؛ ڕۆژی دواتر دوو ئه‌ونده بکه ، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک ڕۆژانه زیاتری بکه ۰
ـــ خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه ڕێگه پێدراوه به مه‌رجێک بێ شه‌کر بێت یان بۆت هه‌یه به حه‌پی شه‌کره ژیرینی بکه‌یت، شه‌وان دوای سه‌عات نۆ مه‌یانخۆره‌وه ۰
ـــ ئه‌گه‌ر له نێوان ژه‌مه‌كان برسيت بوو : بۆت سه‌وزه بخوێت وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، کااهوو ، ێزه‌ر ، میوه ته‌نها ئۆڤۆگادۆ یان شلیک ڕێگه پێدراوه یان یه‌ک قاپ ماست یان یه‌ک پیاڵه چه‌ره‌س ته‌نها فستق ، بادام ، ده‌نکه‌کوله‌که یا کاژۆ ۰
--- چه‌ند تێبینیه‌کی گرنگ :
۱ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه نابێت بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشک به‌کاری بێنن ۰
۲ ـــ بۆ مناڵان و نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌ک ناگونجێت ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
