ئاگرە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 29 ديسمبر 2018

ئاگرە

ئاگره‌
نه‌خۆشیه‌كی زۆر به‌ربلاوی پێسته‌و‌ وبه‌زۆری توشی منالان ئه‌بێ له‌ته‌مه‌نی پێش چونه‌ قوتابخانه‌ به‌لام هه‌موو ته‌مه‌نێكی تریش ئه‌گه‌ری توش بوونی هه‌یه‌ به‌م نه‌خۆشیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌خێرای له‌كه‌سی تووشبوه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌بۆكه‌سێكی تر وبه‌زۆری به‌هۆی به‌كتریای staph ureus ه‌وه‌ توش دوبێ ونه‌خۆشیه‌كه‌ به‌شێوه‌ی بڵقی سوره‌وه‌ بوو پاشان بڵقه‌كان ده‌ته‌قن وشیله‌وقه‌دماغه‌یه‌كی ره‌نگ هه‌نگوینی دروست ده‌كه‌ن 
به‌زۆری له‌ده‌وری ده‌م ولوتی منال ده‌ره‌كه‌وێ به‌لام ده‌سوقاچوهه‌رشوێنێكی تری له‌ش ئه‌گه‌ری توش بونی هه‌یه‌
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ زۆر به‌ئاسانی له‌رێگه‌ی دژه‌ به‌كتریاكانه‌وه‌ یان به‌شێوه‌ی كرێم یان به‌شێوه‌ی شراب وحه‌پ چاره‌سه‌رده‌كرێ 
به‌لام به‌داخه‌وه‌ زۆرجار كه‌ منالنتوشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌بێ دایك وباوكی ده‌یبه‌نه‌ لای چاره‌سه‌ری شه‌عبی وپڕوپیرێژن تفو تورشی لێئه‌ده‌ن وئه‌وه‌نده‌ی تر نه‌خۆشیه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ ئه‌سێنێ وبلاو ئه‌بێته‌وه‌ وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ دیاره‌ كه‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ هاتبوه‌ لای من
د. فرهاد