ڕیخۆڵە کوێرە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 20 أبريل 2018

ڕیخۆڵە کوێرە

ڕیخۆڵە کوێرە  Appendix

ڕیخۆڵە کوێرە بەشێکی بچووکە لە شێوەی کرمدا کە درێژییەکەی نزیکەی ٨ سم دەبێت و نووساوە بە ڕیخۆڵە ئەستورەوە، تا ئێستا لە ڕووی زانستیوە ئەوە نەدۆزراوەتەوە سوودی بوونی ڕیخۆڵە کوێرە چییە لە لەشی مرۆڤدا! ھەندێک سەرچاوە و توێژینەوە باس لەوە دەکەن کە بەشدارە لە سیستمی بەرگری و خانەی بەرگری دروست دەکات. 

کێشە لە ڕیخۆڵە کوێرەدا دروست دەبێت کاتێک ھەو دەکات ، ئەگەر ئەم حاڵەتە لە مرۆڤدا دروست بێت و چارەسەر نەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا ئەوا ڕیخۆڵە کوێرە دەتەقێت بەمەش لەوانەیە مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە دروست بکات چونکە بە شێوەیەکی گشتی کاتێک ڕیخۆڵە کوێرەی ھەوکردوو دەتەقێت پڕە لە بەکتریا ، بەمەش بە سەدان ملیۆن لە بەکتریا بە ناو بۆشایی ھەناودا بڵاو دەبێتەوە، لەم کاتەشدا ناتوانرێت نەشتەرگەری بکرێت بۆیە بە ناچاری پزیشک بڕیار ئەدات دەرمانی دژە بەکتریا )ئەنتی بایۆتیکس( بدات بەکەسە بۆماوەی حەفتەیەک تا دوو حەفتە، 

نیشانەکانی حاڵەتی لەناکاوی ڕیخۆڵە کوێرە
١. سەرەتا کەسەکە ھەست بە ئازارێکی زۆر تیژ ئەکات لەناوەڕاستی سکیەوە ئینجا وردە وردە ئەم ئازارە ئەچێت بۆ بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سک
٢. کەسەکە ھەست بە ھێڵنج ئەکات و دەگاتە حاڵەتی ڕشانەوەیش

٣. ئەگەر بە دەست پەستان بخەیتە سەر بەشی لای ڕاستی خوارەوەی ئازارەکەی زیاد دەکات، یان ئەگەر کەسەکە بکۆکێ لەوکاتەدا ھەست دەکات ئازاری زیاتر دەبێ کە ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی ئەم کەسە تووشی ھەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە بووە

٤. پلەی گەرمی لەشی کەسەکە بەرز دەبێتەوە

٥. ئارەزووی خواردنی تووشبووەکە نامێنێت
٦. زۆربەی تووشبووەکان تووشی سکچوون ئەبن و ھەندێکیشیان لەوانەیە تووشی قەبزی بن

٧. ئەو ئازارە تیژەی دروست دەبێ پچڕ پچڕە واتا دێت و دەڕوات.

زۆربەی جاریش قورسە بۆ پزیشکەکان بۆ دەست نیشانکرشنی حالەتی ھەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە چونکە چەند نەخۆشییەکی تر ھەن نیشانەکانیان زۆر لێکچوون لەگەڵ نیشانەکانی ڕیخۆڵە کوێرە بۆ نمونە ھەوکردنی میزڵدان یان گورچیلە یان بۆری میز، وە ھەروەھا ھەوکردنی ھەناو بە ھۆی ڤایرۆسەوە یان کێشە لە زراو نیشانەکانی ھاوشێوەن،
لە وڵاتە پێشکەوتووەکان ئەگەر پزیشک دڵنیا نەبێت حاڵەتەکە ڕیخۆڵە کوێرەیە پەنا ئەبەنە بەر پشکنین لە ڕێگەی سۆنەر یان سیتی سکان بۆ بینینی دۆخی ڕیخۆڵە کوێرە ئینجا بڕیار بدات لەسەر لابردنی بە نەشتەرگەری، وە ھەروەھا پشکنین بۆ میزیش ئەکرێ بۆ ئەوەی دەرکەوێت کە حاڵەتەکە ھەوکردنی میزڵدان یان گورچیلە .
هەروەها چەند ڕێگایەک هەیە کە پزیشک دەتوانێت دڵنیابێت کە ڕیخۆڵەکوێرەیە یان نا 
١.وەرگرتنی قسەی نەخۆشەکە (History)لە نەخۆش سەبارەت بەچۆنیتی دروست بون ئازەرەکەو هیلنج و ڕشانەوەو بونی کیشە لە گورچیلەو بەردی گورچلەو هتد.
٢.بە دیاری کردنی شوینی ئازەرەکەو دەست لیدانی سک نەخۆشەکە .
٣.پشکنینی خڕۆکە سپیەکنی خوێن Wbc کە لەحالەتی ریخۆڵە کوێرەدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبیتەوە.
٣.پشکنینی میز بۆئەوەی جیای بکاتەوە لە هەوکردن یان بەردی گوریلەو میزلدان و بۆریەکانی میز.
٤.سۆنەر دڵنیایەکی زیاتر دەدات بە پزیشک کە ڕیخۆڵە کویرەیە یان نا...
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمولایەک