کیسی ئاوی جگەر - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 20 أبريل 2018

کیسی ئاوی جگەر

کیسی ئاوی جگەر( Hydatid Cyst of Liver)

ئەم نەخۆشیە بەھۆی مشەخۆری کرمی شریتی بە ناوی( Echinococcus Granulosus)ە وە توشی مرۆڤ دەبێت. جگە لە جگەر ئەگەر ھەیە لە چەند شوێنێکی تری جەستەی مرۆڤ ڕوو بدات وەک( سییەکان و مێشک و ناوسک). 
ھۆکارەکانی توشبوون بەم نەخۆشیە بریتین لە خواردنی سەوزە و میوە کە بە باشی نەشۆرابێتەوە، بەرکەوتن و دەست لێدانی سەگی تووش بوو بەم نەخۆشیە. 

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە: 
۱-زۆربەی کات ھیچ نیشانەیەکی نیە. 
۲-بوونی ئازاری ناو سک بە تایبەت، لای ڕاستی سک. 
۳-ھەندێک جار ئەم کیسە تووشی ھەو کردن دەبێت و لەرز و تا دروست دەکات. 
٤-لەکاتی بوونی پەیوەندی لە نیوان کیسەکە و جۆگەکانی زراو، و ھەندێک جار تەقینی کیسەکە بۆ ناو جۆگەکانی زراو.. نەخۆش تووشی زەردووی دەبێت. 
۵-چەندین نیشانەی تریش وەک: ئاوسانی سک، دابەزینی کێش. 
٦-ھەندێک جار لە کاتی تەقینی کیسەکە دەبێتە ھۆی شۆکی ھەستاری( Anaphylactic Shock). 

دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە: 
دوای وەرگرتنی ھیستری و تاقیکاری سەرجێی، پەنا دەبرێت بۆ تاقیکاری تیشکی و ڕادیۆیی وەک سۆنەر( US) و اشعەی کۆمپیوتەری( CT-scan)، و چەند شیکارییەکی سیرۆلۆجی. 

چارەسەر: 
پێک دێت لە تێکەڵی چارەسەری دەرمان و نەشتەرگەری بە گوێرەی قەبارە و شوێن و نیشانەکانی نەخۆشیەکە. 

ئەم وێنەیەی خوارەوە لە نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی، نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە.. 
کیسێکی جگەری گەورە( کیسی دایک) لە ناویدا پڕ بوو لە کیسی بچوکتر

د.ئارا