گەستنی دووپشک - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 20 أبريل 2018

گەستنی دووپشک

گەستنی دوو پشڪ :   scorpion sting 
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
لەگەڵ ئەوەی کـــە نزیکـــەی دوو هەزار جۆر لە دووپشک هەیە ،بەڵام تەنها نزیکەی   25  ــ  45 جۆری ژەهراوییە و بە ترسناک و کووشندە دادەنرێت .

نیشــــانەڪانی گەستنی دووپشڪ :
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
        بەشێوەیەکی گشتی گەستنی دووپشڪ دەبێتە هــۆی درووست ڪردنی هـەستێڪی نـــائــــارامی  و بە تێپەڕبوونی ڪات ئەم هەستە ڪەم دەبێتەوە .

 هـــەندێڪ جـــار نیشانەڪانی لـــەنێوان  نــاوەند و تــوونــددایە .
بەم شێوەیە : 

ـ گەستراو هەندێ جــار هەست بە ئازار و سووتانەوە و ســڕ بـــوون دەڪات لە شوێنی گەستنەکەدا .

ــ ڪاردانەوەو هەستیــاریی لـەشوێنە گەستراوەکەدا هەندێ جـــار بە سووڪی دەبینرێ  .

 بەڵام لە هەندێ ڪاتی دەگمەندا ، گەستراو تووشــی حـــاڵەتی ڪاردانەوەی ترسنـاڪ دەبێت و نیشـــانەی ترسنــــاڪ لەســـەر لاشەی دەردەڪەوێت . 
وەک :
ـــ  سڕبوونی ناوچەیەکی فراوانی لەش .
ـــ ناڕەحەتی شت قووت دان .
ـــ زمان هەڵ ئـــــاو سان .
ـــ ناڕێڪی لە بینین دا .
ـــ لەهۆش خۆچوونی نـــاو بەنـــاو .
ـــ لیڪ لـــــەدەم هـــاتن .
ـــ تەنگە نەفەســـتی .
ـــ عەرەق ڪردنەوەی زۆر .
ـــ میزی خوێنــــاوی .

ئەم جۆرە حاڵەتە ، بە ڪتوپڕ دادەنرێت و لــەوانەیە بەرەو مردن بڕوات .

فریـــاگوزاری ســەرەتایی بۆ دووپشڪ پێـــوەدان  
FIRST AID FOR SCORPION STING       
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

٭  شــوێن پێوەدانەڪە بشۆ بە ئــــاوو ســابـــوون .
٭ لابردنی بـــازنگ و مستیلـــەو ئەڵقە خشڵـــەوات ڪەڕێگــرن لە هەڵ ئـــاوســـان .

٭ شـل و شۆڵ کردنی  جل و بەرگ لەشوێنی پێوەدان چونڪە لـــەوانەیە هـــەڵاوسێــت .

٭  ســارد ڪردنەوەی شوێنەڪە بە پچڕ پچڕیی ،  ۱۰ دەقیقــە ســـاردکردنەوە و ، ۱۰ دەقیقــە لابــردن .

٭  بەکــار هێنانی پــاراسیتۆڵ هــەمــوو چوارسەعات جــارێڪ بــۆ ڪەم ڪردنەوەی ئـــازار .

تێبینی :دوور بڪەونەوە لەبەڪار هێنانی ( ئەسپرین و بڕۆفین ) چونکە لەوانەیە  زیانی تری لێ بدات .
٭  بەکار هێنانی دژەزیندوو( المضادات الحيوية ) لەکاتی  هەوکردندا لەشوێنێ پێوەدان .
٭ دوور کەوتنەوە لە واڵا کردنی برینەکە.
٭  زۆرینەی مناڵ وشیرەخۆرە و بەتەمەن پێویستە زوو بگەیەنرێنە لای پزیشڪ . 
هەرکەسێک لەم نیشانە ترسناکانەی لای سەرەوەی لێ دەرکەوت ، دوای گەستنەکە پێویستی بەچارەسەری خێرایە لەبەشی فریاکەوتن . نابێ کەمتر بێت لە 24  کاتژمـــێر بەتایبەت منـــاڵان .

وەزۆر گرنگە کە بەردەوام سارد بکرێتەوە  تا دەگاتە ژێر چاودێریی.
شایەنی باسە کەچارەسەری (دژی ژەهری دووپشڪ) بەدەســت دێت لـە ڕێگەی ڪوتانی ئەسـپ ، پاشـــان وەرگرتنی گلۆ بیولینی سیستەمی بەرگریی لە ناو خوێنەڪەیـدا . 
ئەم دژە دووپشکە  نیشانەکانی پێوەدان دەوەستێنێ پاش چوار سەعات لەبەڪارهێنانی .
بەڵام ئەگەر ئەم  چارەسەرە  ئامادە نەبوو  ، ئەوا پزیشڪ چارەسەری تری بۆ هەڵدەبژێرێ ...
شایەنی ئاماژە بۆ کردنە کە لێکۆڵەرەوان کاردەکەن لەسەربەرەو پێش بردنی دژی ژەهری جۆرەکانی تری دووپشکەکان .
بەوهیوایەی بەخەویش دووپشک نەبینن .

وەرگێڕانی / Rizgar Ali Rizgar