هاوڕێیان لە پێشودا باسی دەرزی سمتمان کرد
لێرەدا باسی ۳ جۆر دەرزی لێدانی کە دەکەین.
دەرزی بە ڤێن
دەرزی بۆ ناو بەشە چەوری
دەرزی ژێر پێست.
دەرزی بە ڤێن intravenousیان پێی دەڵێن دەرزی دەمار کە ئەمەت دووەمیان هەڵەیە
ئەم دەرزیە دەبێتە بچێتە ناو ڤێنەوە
چۆنێتی لێدانی ئەم دەرزیە.
سەرەتا دوای دلنیا بوون لە شێوازی دەرزی بەروارەکەی دەبێت ڤێنێکی باش و گونجاو هەڵبژێرین بۆ ئەم جۆرە دەرزی لێدانە،پاشان بە تۆرنیکایەک یان پەتیک ۱٠سم سەروی ڤینەکە دەبەستین بۆ ئەوەی ڤێنەکە سابت بێت و جوان دەرکەوێت.
پاشان شوێنەکەی پاک دەکەینەوە و دەرزێکە لێ دەدەین بە گۆشەی ۲۵ کە نوکی دەرزیەکەمان داخڵ کرد سەحبیکی بچوکی دەکەین بزا چوەتە ناو ڤێنەکەوە،ئەگەر خوێن هاتە ناو سرنجەکەوە ئەوا تۆرنیکاکە دەکەینەوە و دەرمانەکەی تێ دەکەین بەڵام بە هێواشی وا باشترە ۱س س بە یەک دەقیقە لێ بدرێت.
#تێبینی لەم جۆرە دەرزی لێدانەدا ئەگەر هاتوو ڤێنەکە بجوڵێت یان سابت نەبوبیت ئەوا دەبێت بەدەستێکیان لە ژێرەوە پێستکە ڕاکێشیت بۆ ئەوەی ئەو ڤێنە نەجوڵێت کردارەکە ئاسان بکات.
جۆرێکی تر دەرزی بەشە چەوری Subcutaneus
ئەم جۆرە دەرزیە دەبێت بچیتە بەشە چەوری لەشەوە ،بەمەش لەم جۆرە دەرزیە لە بەشی سەرەوەی قۆڵ،شان، یان سک یان ڕان دەدرێت.
ئەمەش پاش پاککردنەوەی شوێنەکە پاشان بە ددو پەنجە ئەو شوێنە دەگریت و بە گۆشەی ٤۵ لێ دەدرێت و کەمیک سەحبی دەکەیت ئەگەر خوێن نەهاتە ناو سرنجەکە ئەوا دەرزیەکەی لێ بدە.
#تێبینی ئەم جۆرە دەرزیە ئەگەر بە دەرزی ئەنسۆلین لیدرا و کەسەکە کەمێک قەڵەو بوو ئەوا بە گۆشەی ۹٠ لی بدرێت کێشەی نابێت.
جۆری سێیەم دەرزی ژێر پێست intradermal
ئەم جۆرە دەرزیە تەنها بۆ فەحس کردنە بزا ئەو کەسە حەساسیەتی بەو دەرمانە هەیە تان نا
لەم جۆرەدا نابێت شوێنی دەرزیەکا پاک بکریتەوە وە بە گۆشەی ۵بۆ ۱۵ لی دەدریت بڕێکی کەم دەکریتە ژێر پێستەوە و دوای نیو کاتژمێر دواتر ئەگەر سوور بونەوە یان خورانی نەبوو ئەوا حەساسیەتی بەو دەرمانە نیە
وە بە پێچەوانەوە ئەگەر سوربونەوە یان خورانی هەبێت ئەوا حەساسیەتی پێی هەیە و بابێت ئەو دەرزیە لێ بدرێت.