ئایا شێرپەنجەی مەمک پەیوەندی ھەیە بە مناڵنەبوونەوە؟؟؟
بەڵێ پەیوەندیەکی زۆر نزیکی ھەیە بە مناڵنەبونەوە بەم شێوەیەی خوارەوە :
٩٩٪ ی شێرپەنجەی مەمک لە ژندا روو ئەدات تەنھا ١٪ ی ئەم شێرپەنجەیە لە نێرینەدا ئەبینین .
کەواتە ھۆکارەکان بریتین لە:
١-رەگەزی مێ زیاتر تووش ئەبێت لەبەر ئەوەی خاوەنی ھۆڕمۆنی ئیسترۆجینە.
٢-کەم مناڵبوون :جاران لە وڵاتی خۆماندا ھەرژنێک دوای شوکردن بەلای کەمەوە ٤—٥ سکی ئەکرد زۆرجار لە١٠—١٢ سک تێپەڕی ئەکرد ئەویش لەبەر نەبوونی ڕێگاکانی سک نەکردن -منع حمل- بەڵام بە داخەوە ئێستا بە تێکڕایی ھەرژنێک ٢-٤ سک ئەکات و کەم جار لەم ژمارەیە زیاترە .
بەڕێژەی ٣٠٪ شێرپەنجەی مەمک لە ژنەنەزۆکەکاندا زیاترە بەبەراورد بە ژنە منداڵدارەکان.
٣-کەم شیردان: جاران ژنی لایخۆمان بەلای کەمەوە ساڵ وەیا زیاتر شیری ئەدا بە ھەرمنداڵێکی ،بەڵام ئێستا کەم ژن ھەبێت بتوانێت ٦ مانگ تا ساڵێک وە یا زیاترشیربدات بە ھەرمنداڵێکی .
ئامارەکانی وڵاتی بەڕیتانیا ئەڵێت ئەگەر بتوانین ڕێژەی منداڵ بوون ی ھەرخێزانێک لە ٢-٣ منداڵەوە زۆربکەین بۆ ٦-٧ مناڵ وەھەروەھا ماوەی شیردانی ھەژنێک بە منداڵەکەی لە ٨-٩ مانگەوە زیادبکەین بۆ ٢٤ مانگ ئەوسا ڕێژەی شێرپەنجەی مەمک لەبەڕیتانیا لە٦,٣٪ دا ئەبەزێت بۆ ٢,٧٪ وەکو وڵاتە دواکەوتوەکان .
٤-مناڵبوون بە گەنجی : ئەوژنانەی بە گەنجی مناڵیان ئەبێت ڕێژەی شێرپەنجەی مەمک تیایاندا کەمترە.ئەژنانەی لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا مناڵیان ئەبێت بەڕێژەی ٣٪ کەمتر توشی شێرپەنجەی مەمک ئەبن بەبەراورد بەوانەی لە تەمەنی ٢٩ساڵیدا مناڵیان ئەبێت .
٥- زووھاتنی عوزر العادە شھریە -جاران کچەکانمان لە تەمەنی ١٦-١٧ ساڵیدا عوزریان دەست ی پێ ئەکرد و لە٤٠ ساڵیدا کۆتای ئەھات .ئێستا ١١-١٢ ساڵیدا دەست پێ ئەکات و لە نزیکی ٥٠ ساڵیدا وە یا زیاتر لە عوزرئەوەستێتەوە ،واتا زیاتر ھۆرمۆنی ئیسترۆجین لەلەشییاندا ئەمێنێتەوە ،کەواتە زیاتر توشی شێرپەنجەی مەمک ئەبن .