پەشێوی ڕەفتاری کۆندەکت
لەم پەشێویەدا کە لە تەمەنی منداڵیدا دەردەکەوێت، کەسی توشبوو بەشێوەی بەردەوام و دوبارە سنوری یاسا، داب و نەریت، و ئازادی کەسانی تر دەبەزێنێت، و لانی کەم سێ لەم (١٥) نیشانەیەی خوارەوەی هەیە:
1. زۆر جار کەسانی تر دەچەوسێنێتەوە، ناڕەحەتیان دەکات، یان هەڕەشەیان لێدەکات.
2. زۆرجار هۆکاری دەستپێکی شەڕە
3. زۆرجار ئامێرێک یان ئامرازێکی تیژ لە کاتی شەڕکردن بەکاردەهێنێت وەک؛ چەقۆ، بتڵی شوشەی شکاو، و پارچەی بلۆک. واتە بەشێوەیەکی گشتی زۆر توند و تیژە.
4. ئازاری جەستەیی خەڵک دەدات
5. ئازاری جەستەیی ئاژەڵ دەدات
6. کاتی چەوساندنەوەی خەڵک دزییان لێدەکات
7. زۆر لەکەسی قوربانی دەکات بۆ سێکس
8. ئاگر لە موڵکی خەڵک بەردەدات
9. بەمەبەست موڵک و ماڵی خەڵک دەشکێنێت
10. بێ پرسکردن دەچێتە ماڵ، ئۆفیس، و شوێنی تایبەتی کەسانی تر.
11. درۆ زۆر دەکات بۆ پینەکردنی کارەکانی و ڕزگاربوون لە بەرپرسیاریەتی
12. جگە لە کاتی شەڕ و چەوساندنەوەی خەڵکی، لە کاتی تریش دزی دەکات، زۆر جار دووکان دەبڕن.
13. شەوان درەنگ لە دەرەوەی ماڵ دەمێنێتەوە، سەرەڕای ڕێگری دایک و باوک.
14. هەندێ جار لە ماڵ ڕادەکات.
15. زۆر جار قوتابخانە جێدەهێڵێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەت.
کۆمەڵە هۆکارێک ئەگەری نەخۆشیەکە زیاد دەکەن وەک؛
• ڕەگەزی نێر
• ژیان لە ژینگەیەکی جەنجاڵدا
• هەژاری
• مێژوی نەخۆشیەکە لە خێزانەکەدا
• مێژوی نەخۆشی دەرونی لە خێزانەکەدا
• بونی دایک و باوکی ڕاهاتوو لەسەر کحول و دەرمان
• قوربانی چەوساندنەوە و پشگوێ خستن
تاوەکو زوتر نەخۆشیەکە دەستنیشان بکرێت و چارەسەربکرێت، کاریگەری لەسەر خودی منداڵەکە و ژینگەکەی کەمتر دەبێت،و چارەسەرەکە سەرکەوتوتر دەبێت. لە چارەسەری ئەم نەخۆشیەدا پشت دەبەسترێت بە گۆڕانی ژینگەی منداڵەکە، و چارەسەری ڕەفتاری. لە چارەسەری ڕەفتاریدا، منداڵ فێری گۆڕینی هەڵس و کەوتەکانی دەکرێت بۆ هەڵسوکەوتی گونجاو دروست، و هەروەها فێری کۆنترۆڵکردنی هەڵچونەکانی دەکرێت.
د.هێمن فاتح حمەکریم
پزیشکی پسپۆڕی دەرونی