مەمۆگرام - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 27 أبريل 2018

مەمۆگرام

ئەشیعەی مەمك (مامۆگرام - Mammogram)
هەموو موئەسسەسە پزیشکیەکانی جیهان (تەماشای خوارەوە بکە) کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئافرەتانی تەمەن ٥٠-٧٠ ساڵ دەبێت ٢-٣ ساڵ جارەك ئەشیعەی مەمكیان لۆ بکرێت، لۆ ئەوەی ئەو گرێیە بچووکانەی کە بە دەست هەستیان پێ ناکرێت ببیندرێن. بەو شێوەیە، شێرپەنجەی مەمك لە قۆناغێکی زۆر سەرەتایی دەستنیشان ئەکرێت، ئەو کاتیش چارەسەری ئاسان ئەبێت و زۆربەی جار پێویست بە پێدانی کیمیاوی ناکات. لە هەندەك وڵاتیش، ساڵانە مامۆگرام لۆ ئەفرەتان ئەکەن و لە تەمەنی ٤٥-٤٧ ساڵی دەست پێ ئەکەن.
لۆ ئافرەتانی کوردستان، پێشنیار ئەکەم هەموو ئافرەتان (هەموو تەمەنێك بەڵام بەتایبەتی ئەوانەی سەرووی ٣٥ ساڵن) دەست پێ بکەن مانگێ جارەك بەخۆیان مەمکەکانیان بپشکنن (لە ڕۆژی دەیەمی سووڕی مانگانە)، وە ئەگەر لە کاتی پشکنین هەستیان بە شتەکی ناطبیعی کرد با لە ماوەی چەند ڕۆژەك سەردانی دکتۆر بکەن. وە ئەوانەشیان تەمەنیان ٤٥ ساڵ یان زیاترە با لۆ یەکەم جار مامۆگرام بکەن (ئەگەر پێشتر نەیان کردیە) تەنانەت ئەگەر هەست بە هیچی ناطبیعیش نەکەن لە کاتی پشکنینی مانگانەی خۆیان، وە با ٢ یان ٣ ساڵ جارەك مامۆگرام دووبارە بکەنەوە. 
بە هیوای سەلامتی لۆ هەموو خوشکە بەڕێزەکان
تکایە لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئاماژە بە سەرچاوە بدە
موئەسسەسە پزیشکیەکان:
National Health Service, United Kingdom (2013)
US Preventive Services Task Force (2016)
Canadian Task Force on Preventive Health Care (2011)
Royal Australian College of General Practitioners (2012)
National Comprehensive Cancer Network (2014)
American Cancer Society (2015)
American Academy of Family Physicians (2009)
American College of Physicians (2015)
American College of Obstetricians and Gynecologists (2011)

سه رجاوه : 
Dr Sarkawt Khoshnaw دکتۆر سەرکەوت خۆشناو  بسبورى جاره سه ر ى شيربه نجه