فەحسی CSF
شلەی ناو دڕکەپەتک یاخود CSF شلەیەکی بێ ڕەنگ و بێ بۆنە لە مرۆڤی پێگەیشتوو قەبارەکەی ۹۰ بۆ۱٥۰مل ئەبێت وە لە مناڵ و تازەلەدایکبواندا قەبارەکەی ۱۰بۆ ٦۰ مل ئەبێت
ئەنجامەکەی بەم شێوەیەیە::
شەکر.بەشێوەی ئاسایی و نۆڕماڵ ئەم شلەیە ٤٥ بۆ ۸٥ مگم/دڵ شەکری تێدایە ..لەوە زیاتر و کەمتر نائاساییە
پڕۆتین .بەشێوەیکی گشتی ۱٥ بۆ ٤٥ مگم/دل پڕۆتینی تیایە لەوە زیاتر و کەمتر نائاساییە
خڕۆکە سورەکان..بەشێوەیەکی گشتی ئەم شلەیە هیچ خڕۆکەی سور و خوێنی تیا نی یە ..مەگەر لە کاتی وەرگرتن تێکەڵی ببێت
خڕۆکەی سپی..بەشێوەی ئاسایی هیچ خڕۆکەی سپی تیا نی یە بەڵام زۆر جار تیای ئەبێت و نیشانەی هەوککردنیەتی کە جۆری خڕۆکە سپیەکە هەمیشە لیمفۆسایتس ئەبێ lymphocytes
سودەکانی ئەنجام دانی ئەم فەحسە چی یە ؟
یارمەتیت ئەدات لە زانینی سەلامەتی یان پێکران و هەوککردنی دڕکە پەتک و کۆئەندامی دەمار و مێشک..بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی سەر و فەقەرات و قاچ و لەرزین و ڕەقبوون و لەجوڵە کانیان هەیە.
دڕکەپەتک و شلەی دڕکە پەتک توشی هەوککردن ئەبن لە لایەن بەکتریا و ڤایرۆس و مشەخۆر و میکڕۆبەکانەوە کە لە ڕێ ی دەمەوە ئەچنە ژوورەوە لەوێشەوە بۆ مێشک و لە وێشەوە بۆ دڕکەپەتک و شلەی دڕکەپەتک..