بـەردی زراو Gallstone
بەردی زراو وردە بەردە کۆبۆتەوە لە تورەگەی زراو شکلی تورەگەی زراو وەک هەرمێ وایە ، دەکەوێتە سەرەوەی راستی سک ژێر جگەر رۆلی گرینگی هەیە هەرسکردنی چەوری و وە خەزن کردنی خۆراک .
بەردی زراو حەجمی جیاوازە هەندێکی زۆر وردە وەکو وردە زیخ هەندێکی تری حەجمی دەگاتە شکلی تۆپی گۆلف .
بەردی زراو سەدا 80 ی دروست دەبێت لە چەوری یان ئاستی بیلیروبین بەرزدەبێتەوە لەناو تورەگەی زراو .
کێ زیاتر تووشی بەردی زراو دەبێت !؟
1. ئەوانەی قەلەون .
2.زیاتر ئافرەت توشی دەبێ لەچاو پیاوان .
3.ئەوانەی زیاتر تەمەنیان 40سال بەرەو سەرەوەیە .
4.ئەو ئافرەتانەی عەملیان هەیە .
5.ئەوانەی نەخۆشی کۆلۆن یان هەبی یان ئیلتیهابی کۆلۆن یان هەبی.
6. ئەوانەی بە عایلە ئەو نەخۆشیەیان هەبی .
7.ئەوانەی پاش عەمەلیات کێشیان هاتە خوارێ .
8.ئەو کەسانەی عیلاجی دەرزیceftriaxone بەکاردێنن توشی دەبن .
9.ئەوانەی حەبی مەنع دەخۆن .
10.ئەو ئافرەتانەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین بەرێژەکی زۆر وەردەگرن.
11.ئەوانەی لەداهاتوو توشی نەخۆشی شەکرە جۆری 2 دەبن .
13.کەمی وەرزش و کەمی جولە زیاتر ئەگەری هەیە توشی ئەم نەخۆشیە بیت.
نـیـشـانـەکـانـی بـەردی زراو
1.سەرەتا هیچ نیشانەیەکی نییه ، کاتێک نیشانەکانی دەست پێ دەکات بەردێک یان زیاتر لەشوێنی خۆی بجولێ ئازارت دەست پێدەکات.
2.لەکاتی خواردنی چەوری ئازارت دەبێت چەند دەقەیەک یان چەند سەعاتەک دەبێ ئەگەر چەند سەعاتێک بوو پێویستە زوو داغیلی عەمەلیات بکرێ .
3.ئارەقەو دلی تێکەل دەبێت .
4.زەرد هەڵگەرانی پێست و چاو و توشی زەرتک ئەبێ و تای بەرزدەبێتەوە .
5.ئازارت دەبێ لەناوەراستی سک یان سەرەوەی سک یان سەرەوەی راستی سک لای مەنیقەی شانیشی .
چ فەحسێکی بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی ئەم نەخۆشیە :-
سۆنەر ، CT scan ، MRA ، لیزەر ، چەندین فەحسی تر
چاەرەسەر چیە؟
ئەگەر ئازارەکە کەم بوو بە وەرگرتنی عیلاج ئەگەر باشبوو ئەوە باشە
ئەگەر ئازارەکەشی زۆر بەقوەت بوو باشترین چاەرەسەر عەملیاتە زراوەکەی لێبکەنەوە و دەریبکەن .
بەهیوای سەلامەتی بۆتان