کەمی ڤیتامین B12 - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 25 مايو 2018

کەمی ڤیتامین B12

*** نیشانەكانی كەمی #ڤایتامینB12 ***
به‌شی یه‌كه‌م:
1. هەستكردن بە ماندووی.
2. تێكچوونی لێدانەكانی دڵا و هەناسەتوندی.
3. تێكچوونی هەرس (توشبون بوون بە قەبزی یان سكچوون).
4. گۆڕانی ڕەنگی پێست , یاخود ڕەنگزەردبوون.
5. هەوكردنی ناودەم و زمان.
6. دروستبوونی كێشە لە دەمارەهەستەوەرەكاندا, وەك هەستكردن بە سڕبوون , یاخوود 
    ئەوەی پێی دەوترێت مێروولەكردن.
7. لاوازبوونی ماسولكەكان و كەمبوونەوەی توانای ڕۆیشتن.
8. دروستبوونی كێشەی دەروونی , وەك خەمۆكی و توشبوون بە لە بیرچونەوە.
9. تێكچوونی سوڕی مانگانەی خانمان.
10. كەمبوونەوەی هەستی بینین یاخوود لەدەستدانی بینایی.
11. لەدەستدانی كێشی لەش.

بۆچارەسەركردنی كەمی ئەم ڤایتامینە پێویستە ڕاوێژ بە پزیشكی پسپۆڕ بكرێت . وە دەكرێت تەواكارە خۆراكی یەكان (supplements) بەكاربهێنرێت.
ســــــەرچـــاوەكــانی ڤــایـتـامـیـن B12 
ئەم ڤایتامینە بە زۆری لە بەرهەمە ئاژەڵی یەكاندا هەیە , بۆیەش كەسانێك كە پەیڕەوی سیستمی ڕوەكخۆری دەكەن زۆرتر مەترسی توشبونیان بە كەمی ئەم ڤایتامینە هەیە.