غودە چیە ؟
ئایا تۆ زانیاریت ھەیە لەسەر غودە؟
لەگەڵمانبە چەند زانیاریەک دەخەینە بەردەستی ئێوەی خۆشەویست لەسەر غودە.
غودە زۆر ھەیە لە لەشی مرۆڤدا بەڵام دیارترین و بەناوبانگترینیان ئەو غودەیە کە ئەکەوێتە بەشی پێشەوەی ملی مرۆڤ.
نەخۆشیەکانی غودە زۆرن بەڵام دوانیان،گرنگ و باوترن
یه‌كه‌م- زۆر دەردانی ھۆڕمۆن، کەم دەردانی ھۆڕمۆن.
نیشانەکانی ئه‌مجۆره‌یان
1-کێش دابەزین
2- ھەست کردن بەگەرما ھەرچەنە کەش سارد بێت.
3- ئارەق کردنەوە
4- لێدانی دڵ بەپەلە
5- دەست لەرزین
6- دڵەڕاوکێ وتورەبوون
7- سکچونێکی کەم
8- کەمبونی خوێن لەسوڕی مانگانەی ئافرەتاندا.
جۆری دووەم
1- ئاوسانی دەمووچاو لێوەکان
2- گرژبوون و گڕبوونی دەنگ
3- وشک بونی پێست و وقژ
4- خاوخلیسکی لەھەموو شتێک
5- قەبزی
6- زۆر خوێن بەربونی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا
7- کەمبونەوی بیستن.
بەھیوای سود گەیاندن بەئێوەی خۆشەویست، هه‌ستكردن به‌هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و جۆره پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت..
سوپاس بۆ لایك و كۆمێنت و شه‌یركردنی پۆسته‌كانمان وه‌ك هه‌ستكردن به ماندووبوونمان و به‌رده‌وامبوونمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز
#پڕۆفیسۆر #دکتۆر #سیروان #حەمەشەریف #قەرەداغی