&&&&& زه‌نگێکی مه‌رتسیدار : مناڵانی کورد ده‌بنه قوربانی :
&&&&& ئه‌م بابه‌ته پێویسته هه‌موودایک و باوکێک بیخوێنه‌ته‌وه :
&&&&& کورتی باڵا و که‌می کێشی مناڵان و دواکه‌وتنی گه‌شه :
&&&& چه‌ند هه‌ڵس و که‌وتێکی هه‌ڵه‌ی دایکان و باوکان :
---- له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی که کێشه‌ی کورتی باڵا و که‌می کێشی مناڵان و دواکه‌وتنی گه‌شه و که‌می ڤیتامین و کانزاکانیان هه‌یه به‌رده‌وام له به‌رز بوونه‌وه دایه و گه‌یشتۆته ئاستێکی مه‌ترسیدار .
----- ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵگرانیه که هۆکاری زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه کۆمه‌ڵێک هه‌ڵس و که‌وتێکی هه‌ڵه‌ی دایکان و باوکان که زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بۆته دیارده‌یه‌کی باو و کاتی ڕاستکردنه‌وه‌یان هاتووه .
&&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی کورتی باڵا و که‌می کێشی مناڵان و دواکه‌وتنی گه‌شه له کوردستان :
۱ --- شه‌ونخوونی و تێک چوونی خه‌و : زۆرن ئه‌و مناڵانه‌ی دره‌نگ ده‌خه‌ون له ئێستادا و ئه‌م زیانانه‌ی هه‌یه :
ـــ که‌می هۆرمۆنی گه‌شه : چونکه سه‌عاتێک دوای نووستن دروست ده‌بێت و لێپرسراوه له گه‌شه‌ی مناڵان ۰
ـــ زیاد بوونی سترێس هۆرمۆنه‌کان ؛ که گه‌لێک زیانی ته‌ندروستی هه‌یه ۰
ـــ دابه‌زینی ئاستی مناڵان له خوێندن دا : چونکه له خوێندگا خه‌وی دێت ۰
ـــ دره‌نگ خه‌به‌ر بوونه‌وه و نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی ۰
۲ ــــ که‌می ڤیتامین ( D ) : له ئه‌نجامی نه‌چوونه به‌ر هه‌تاو ڕۆژانه که چه‌ندین سوودی تری هه‌یه به پاساوی بێ بنه‌ماوه ۰
۳ ـــ نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی : زۆربه‌ی کات پێویسته پێش سه‌عات هه‌شت و چاره‌ک نانی به‌یانی خورا بێت و له هاوین دا پێش سه‌عات نۆی به‌یانی ۰
٤ ـــ نه‌خواردنی میوه و سه‌وزه ڕۆژانه : به تایبه‌ت به ڕۆژ له نێوان ژه‌مه‌کان و پێویسته سێ جار بخورێت ۰
٥ ـــ وه‌رزش نه‌کردن و که‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه و دانیشتن به دیار ته‌له‌فزێون و ئایپاد و مۆبایڵ و یاریه ئه‌لکترۆنیه‌کان بۆ ماویه‌کی زۆر ۰
٦ ـــ زۆر خواردنی خواردنی ڤاست ڤوود و چپس و خواردنه‌وه گازیه‌کان و شتی دوکان و مارکێته‌کان ۰
۷ ـــ پێدانی شیر له ڕێگه‌ی مه‌مه‌وه پاش دوو ساڵ و به‌کارهێنانی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی خۆراک : له کاتێکدا دوای یه‌ک ساڵ باشترین شیر ته‌نها ( % ۲۳ ) پێداویستی له‌شی مناڵ دابین ده‌کات ۰
۸ ـــ پێدانی مۆباێڵه زیره‌که‌کان و ئایپاد له ته‌مه‌نێکی زۆر زوودا ۰
&&&&& گرنگترین هه‌ڵس و که‌وته هه‌ڵه‌کانی دایکان و باوکان :
۱ ـــ شه‌ونخوونی : کاتێ خۆت دره‌نگ بخه‌وێت مناڵه‌که‌ت دره‌نگ ده‌خه‌وێت ۰
۲ ـــ دره‌نگ خه‌به‌ر بوونه‌وه و نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی کاتێ خۆت دره‌نگ له خه‌و هه‌ڵ ئه‌ستیت و نانی به‌یانی ناخۆیت مناڵه‌که‌ت چۆن بیخوات ۰
۳ ـــ نه‌چوونه به‌رهه‌تاو و نه‌خواردنی میوه و سه‌وزه ڕۆژانه وه‌ک پێویست و وه‌رزش نه‌کردن ؛ دیاره مناڵه‌که‌ت چاو له خۆت ئه‌کات ۰
٤ ـــ گرنگی نه‌دان به مناڵ و هه‌وڵدان بۆ ڕازی کردنی له ڕێگه‌ی پێدانی مۆباێڵ و دانانی به دیار ته‌له‌فزێونه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی یاری له‌گه‌ڵ بکه‌یت و بدوێنیت ؛ زۆرن ئه‌و دایک و باوکانه‌ی حه‌ز ئه‌که‌ن مناڵه‌کانین بێده‌نگ بن و دنیشن له‌کاتێک دا پێش ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ئاوه‌ته‌خواز بوون مناڵیان پێ بگرێت و فێری قسه کردن بێت ۰
٥ ـــ له بیرکردنی ئه‌و ڕاستیه‌ی مناڵ چوار وه‌رزی ساڵ و ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌کان پێویسته زوو بخه‌وێت و به‌یانی زوو نان بخوات به تایبه‌ت له ئێستادا ژماره‌ی پشووه‌کان هه‌ندێ جار له ڕۆژانی ده‌وام زیاتر بووه ۰
---- له بابه‌تی داهاتوو کاتی خه‌وی مناڵ له شه‌و و کێش و باڵای نموونه‌یی به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ماوه‌ی ڕێگه‌پێدراو بۆ به‌کارهێنانی ئایپاد و مۆبایڵ و یاریه ئه‌لکترۆنیه‌کان بڵاو ده‌که‌مه‌وه ( پشت به خوا ) ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی