ئارەقکردنەوەی لەپی دەست - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 29 مايو 2018

ئارەقکردنەوەی لەپی دەست

ئارەقکردنەوەی بەری دەست و پێ_Palmoplantar hyperhidrosis

ئارەق بریتیە لە شلەیەکی بێ ڕەنگی سوێر کە ئارەقە رژێنەکانی دروستی ئەکەن، ئارەقکردنەوەی بەری دەست زیاتر لە مندالیەوە سەرهەلەدا بەلام بنی پێ لە هەرزەکارییەوە دەست پێ ئەکات و لەگەل تەمەندا کەم ئەبێتەوە و کاتی خەوتن نامێنێت. سەر هەڵدانی ئەم نەخۆشیە بە هۆی زۆر چالاکی سەنتەری ڕێکخستنی پلەی گەرمیە لە مێشکدا hypothalamic thermoregulatory centre ئەوەی ئەم بارە زیاد ئەکات: دڵە راوکێ و ترس و ماندووبوون و تێکچونی باری دەروونیە. توێژینەوەکان دەریانخستووە رێژەی ٢٥% ی ئەوانەی ژێربالیان زۆر ئارەق ئەکاتەوە ئەم جۆرە دەردەشیان هەیە .. زۆر کات دەست سارد و سڕ و تەر و خوساوە و لە هەندێک باردا کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەرونی نەخۆش جێدەهێڵێ چونکە کار ئەکاتە سەر ئەنجامدانی چالاکیەکانی رۆژانە بۆ نمونە لە خوێندکار و فەرمانبەردا گرفتی نووسین دروست ئەکات، لە پیشەوەردا گرفتی ئیشکردن و هتد ..
چارەسەر: چارەکردنی هۆکارەکە ئەگەر زانراو بوو .. جۆری هۆ نەزانراو؛ بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس بۆ بەری دەست؛ ئەمە کاریگەرترین رێگەچارەیە کە چەند مانگێک نەخۆشیەکە را ئەگرێ و پاشان ئەبێ دووبارە بکرێتەوە.

د. ئەیوب عبدول حمە
پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
سلێمانی - شەقامی گۆران - تەنیشت دۆندرمەی ئیتالیا: 07700523235