کۆلێرا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 2 مايو 2018

demo-image

کۆلێرا

نەخۆشی كۆلێرا چییە
 
جۆرێكە لە بەكتریا كە تووشی مرۆڤ دەبێت ئەم بەكتریایە ناوی (vibro cholera) یە و لە شێوەی فاریزەدایەو چەند جۆرێكی هەیە ، یەكێك لەجۆرەكانی دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشی كولێرا ، ئەم بەكتریایە ئەگەر لە خۆراك یاخود ئاوی ناتەندروستدا هەبوو ئەوا كەسەكە تووشی ئەم نەخۆشییە دەكات .

چ كەسانێك تووشی ئە م نەخۆشییە دەبن؟

ئەوكەسانە تووشی نەخۆشی كولێرا دەبن كە ئاو یاخوود خۆراكی پاك و تەندروست ناخۆن ، كەسێكیش بەرگری لەشی كەم بێت بەرامبەر بە نەخۆشییەكە تاڕادەیەك ئە گەری تووشبوونی بە نەخۆشیەكە دەبێت ، بەڵام كەسێك خۆی بەدوور بگرێت لە خواردن و خواردنەوە نا تەندروستەكان ئەوا لەشێكی تەندروست و ساغی دەبێت.

نیشانەكانی نەخۆشی كۆلێرا كامانەن؟ 

نیشانەكانی كەسانی تووش بوو بە نەخۆشی كۆلێرا بریتیە لەوەی كەسی توشبوو پیساییەكەی لە شێوەی ئاودا دەبێت واتە ڕوون دەبێت و ڕشانەوە و لێدانی دڵی زیاتردەبێت و پەستانی خوینیشی دادەبەزێت ، هەروەها كەسی توش بوو لە ئەنجامی لە دەستدانی شلە مەنی و ماددە كانزاییەكان لەشی ووشك دەبێتەوە و هەست بە بێ‌ هێزی دەكات.

چی بكرێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی كۆلێرا ؟

پێویستە سەرچاوەی ئاوی پاك بۆ خواردنەوە بەكاربهێنرێت ، هەروەها ئاوی پاك بەكاربهێنرێت بۆ خواردەمەنییەكان و شوشتنی ددان ، ئەگەر ئاوی پاك بە دەست نەكەوت پێویستە كلۆر بكرێتە ئاوەكەوە یان بكوڵێنرێت ، پاك ڕاگرتنی دەست و شوشتنی بە ئاو و سابوون ، نەخواردنی خواردنی سەر عارە بانەكان و خواردنی سەر دا نەپۆشراو باشترین هۆكارن بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی كۆلێرا.