&&&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی ئازاری ئه‌ژنۆ ( چۆک ) :
&&&&& چۆنیه‌تی ده‌ست نیشاکردنی و چاره‌سه‌رکردنی :
&&&& تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردن :
--- به‌شی یه‌که‌م :
----- جومگه‌ی ئه‌ژنۆ گه‌وره‌ترین جومگه‌ی له‌ش و ئازاری ئه‌ژنۆ( چۆک ) یه‌کێکه له باوترین کێشه ته‌ندروستیه‌کانی مرۆڤ له هه‌موو ته‌مه‌نه‌کاندا ۰
&&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی ئازاری ئه‌ژنۆ ( چۆک ) :
۱ ـــ زه‌بر یان بریندار بوونی ماسوولکه و ڕیشاڵ و به‌سته‌ر و کڕکڕاگه و ئیسقانه‌کانی ئه‌ژنۆ ؛ گرنگترین حاڵه‌ته‌کانی بریتین له :
ـــ پچڕانی به‌سته‌ری سه‌ڵیبی ؛ له وه‌رزشکاران زۆر باوه ۰
ـــ ته‌قینی کڕکڕاگه‌ی سه‌ڵیبی ۰
ـــ شکاوی ئێسقانه‌کانی ئه‌ژنۆ ؛ له ئه‌نجامی ڕووداوی هاتوچۆ یان به‌ربوونه‌وه به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی نه‌ربوونه‌وه‌ی ئێسک بوون ۰
ـــ هه‌وکردن و ته‌شه‌نج کردنی ڕیشاڵ و به‌سته‌ری نێوان ماسولکه و ئێسقان و کڕکڕاگه‌ی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ۰
۲ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ؛ نزیکه‌ی دوو سه‌د جۆری هه‌یه که گرنگترینیان ئه‌مان :
--- سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ : یه‌کێکه له باوترینی نه‌خۆشیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ؛ دواتر بابه‌تێکی تایبه‌ت بڵاو ئه‌که‌مه‌وه ده‌رباره‌ی ۰
--- ڕۆماتیزمی ئه‌ژنۆ ۰
--- نه‌خۆشی دا الملوک و نه‌خۆشی دا الملوکی درۆزنه ۰
--- هه‌وکردن به هۆی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌وه وه‌ک میکرۆبی تای ماڵتا ۰
۳ ـــ نه‌خۆشیه‌کانی تر وه‌ک :
ــ که‌می ڤیتامین دی ، که‌می کالسێوم ، که‌می مه‌گنسێوم ۰
ـــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک ۰
ـــ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ئێسقان و لوکیمیا و لیمڤۆما و شێرپه‌نجه‌ی شوێنه‌کاتی له‌ش کاتی بڵاوبوونه‌ی به ناو له‌ش دا ۰
ـــ نه‌خۆشی غودده‌ی ده‌رقی و غودده‌ی ته‌نیشت ده‌رقی و سستی گورچیله ۰
ـــ نه‌خۆشی ماسولکه و ده‌ماره‌کانی له‌ش ۰
٤ ـــ هه‌ندێک ده‌رمانی وه‌ک عیلاجی کیمیاوی و باێولۆجی و چاره‌سه‌ر به تیشک ۰
٥ ـــ نه‌خۆشی پێ و جومگه‌ی پاژنه پێ وه‌ک له‌جێ چوونی پاژنه یان بوونی ئێسقانی زیاده ۰
&&&& له به‌شی دووه‌م دا شێوازی ده‌ست نیشانکردنی نه‌خۆشیه‌کانی ئازاری ئه‌ژنۆ و ڕێگاکانی چاره‌کردن و چاره‌سه‌ری تازه پشت به‌خوا بڵاو ده‌که‌مه‌وه .
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری