&&&& پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز: نه‌خۆشی شه‌کره و به‌ڕۆژوو بوون :
&&&& گرنگترین زانیاریه‌کان و ڕینمیایی خۆراک و پزیشکی :
&& هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه ؛ پێویسته پێش به‌ڕۆژوو بوون زۆر گرنگه ئاگاداری ئه‌م زانیاریانه بن ؛
&&&& ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌کره بوون نابێت به‌ڕۆژوو بن له‌م حاڵه‌تانه‌دا ؛
۱ ـــ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌میان هه‌یه ( ته‌نها به ده‌رزی ئه‌نسۆلین چاره‌سه‌ر ئه‌کرێن ) و ڕۆژانه ( ۳ ـــ ٤ جار ) ده‌رزی له خۆی ئه‌دات یان ئه‌نسۆلین به شێوه‌ی په‌مپ وه‌رئه‌گرێت ۰
۲ ـــ ئه‌و خانمانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی سکپڕیان هه‌یه ؛هه‌روه‌ها ئه‌و خانمانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و دووگیانن ۰
۳ ـــ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌میان هه‌یه و ده‌رزی ئه‌نسۆلین وه‌رئه‌گرن و ڕۆژانه ( ۳ جار ) ده‌رزی له خۆی ئه‌دات ۰
٤ ــ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌میان هه‌یه و تووشی ماکه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره بوون وه‌ک نه‌خۆشی دڵ و سستی گورچیله و کێشه‌کانی چاو ۰
٥ ـــ ئه‌و خانمانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و شیر ئه‌ده‌ن به مناڵه‌کانیان ۰
٦ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و ئاستی شه‌کره‌یان دابه‌زیوه به ڕێژه‌یه‌کی زۆر پێش ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ڕه‌مه‌زان ۰
۷ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و تووشی بوورانه‌وه جۆری کیتۆنی بووه ۰
۸ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و ئاستی شه‌کره‌یان دابه‌زیوه چه‌ند جارێک به شێوه‌ی به‌رده‌وام له ماوه‌ی سێ مانگ پێش ڕه‌مه‌زان ۰
۹ ـــ ئه‌و کرێکارانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و ئێشه‌کانیان پێویستیان به کاری ماسوولکه‌ی زۆر هه‌یه ۰
۱۰ ـــ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌میان هه‌یه و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی تریان هه‌یه وه‌ک به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته و شێرپه‌نجه ۰
۱۱ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و ئاستی شه‌کره‌یان له ( ۳۰۰ ملگم ) زیاتره ۰
۱۲ ــــ ئه‌و مناڵانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه ۰
&&&& گرنگترین ڕێنمایی خۆراک و پزیشکی بۆ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان :
۱ ـــ پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت ؛ دوا بخرێت ۰
۲ ـــ پێویسته له نێوان به‌ربانگ و پارشێو زۆرترین بڕی ئاو و شله‌مه‌نی بخورێته‌وه ۰
۳ ـــ پێویسته نه‌خۆشی شه‌کره له چه‌ند سه‌عاتی پێش به‌ربانگ نه‌خه‌وێت به هیج جۆرێک ۰
٤ ـــ پێویسته له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو کووپ له چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی که‌ڤاینیان تێدایه دوور که‌ونه‌وه ۰
٥ ــــ زۆر گرنگه ڕۆژانه دوای به‌ربانگ فه‌حسی شه‌کره بکرێت به تایبه‌ت له هه‌فته‌ی یه‌که‌م و دواتر دوو ڕۆژ جارێک ؛ و هه‌وڵ بدرێت له ( ۱۸۰ ) زیاتر نه‌بێت ۰
٦ ـــ له کاتی به‌ڕۆژوو بوون ئه‌گه‌ر هه‌ستت به گێژی و برسیه‌تی زۆر و ئاره‌ق کردنه‌وه کرد ؛ پێویسته ده‌ست به‌جێ فه‌حسی شه‌کره بکرێت و ئه‌گه‌ر له ( ۸۰ ملگم ) که‌متر بوو یه‌کسه‌ر ڕۆژووه‌که‌ت بشکێنه ، پێش سه‌عات ( دووی پاش نیوڕه‌وۆ ئه‌گه‌ر له ( ۱۰۰ ملگم ) که‌متر بوو ۰
۷ ـــ زۆر گرنگه به دوور بێت له خواردنی شیرینی ، رۆژووه‌که‌ت به میوه‌یه‌ک بشکێنه ۰
۸ ـــ پێویسته پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌حسی شه‌کره‌ی سێ مانگه بکرێت ( HBA1c) و سه‌ردانی پزیشک بکات ؛ تا کاتی خواردنی ده‌رمانه‌کانی بۆ بگوڕێت ؛ له‌گه‌ڵ گۆڕینی جۆره‌کانی ئه‌گه‌ر پێویست بکات ۰
۹ ـــ باشتره له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان دوو جار ( له ناوه‌ڕاستی مانگه‌که و پێش جه‌ژن سه‌ردانی پزیشک بکات بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ۰
۱۰ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌رزش ئه‌که‌ن پێویسته شه‌و ئه‌نجامی بده‌ن ؛ دیاره ڕۆیشتن به پێ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ڕێگه پێدراوه ۰
۱۱ ـــ ـــدواتر به‌رنامه‌یه‌کی خۆراک تایبه‌ت به نه‌خۆشی شه‌کره بۆ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان بڵاو ده‌که‌مه‌وه ( پشت به خوا )
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
دبلۆم له نه‌خۆشی شه‌کره
