ڕۆڵی ڤیتامینەکان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 23 مايو 2018

ڕۆڵی ڤیتامینەکان

‌پێنج نیشانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی جەستەت ڤیتامینی كەمە

جەستەی مرۆڤ بۆ بە ئەنجام گەیاندنی كار و چالاكیەكانی پێویستی بە هەموو جۆرە جیاوازەكانی ڤیتامین دەبێت ، پێگەی (لایف هاك ) لەبڵاوكراوەیەكی نوێیدا چەند شتێكی دیاریكردوە كە ئاماژە دەدەن جەستەی مرۆڤ ڤیتامینی كەمە .

1-دروست بونی زیپكە لەسەر ڕومەت و قۆڵ و قاچ ئاماژەیە بۆ كەمی ڤیتامین (A )و (D) و بۆ ئەوەش پێویستە گوێز و بادەم و بیبەری تون و گێزەر بخورێت .

2-تەقینی پێستی لاتەنیشتی لێوەكان ئاماژەیە بۆ كەمی ڤیتامین (B2) و (B3) و (B12) و زینك و كانزای ئاسن  لەم دۆخەدا پێویستە ماسی سالمۆن و هێلكە و ماسی تونە و خواردنە دەریاییەكان و نیسك و نۆك و پاقلەمەنیەكان  بخورێت .

3-هەڵوەرینی قژ مانای كەمی ڕێژەی ڤیتامین (B7) و (A) و (D)  دەگەیەنێت ، ئەگەر ئەم نیشانەیت تیادا دەركەوت ئەوە مۆز و ئەڤۆگادۆ و بەرهەمەكانی شیر زۆر بخۆ .

4- ئەو كاتەی ڕێژەی ڤیتامین (B6) و (B9) و (B12) لە جەستەدا كەمبێت ئەوە گەدەت توشی سوتانەوە دەبێت لەم كاتەدا سەوزە و بەرهەمەكانی پاقلەمەنی چارەسەرن .

5-بەردەوام هەستكردن بە ئازاری ئێسك و ماسولكەكان مانای وایە پۆتاسیۆم و كالسیۆم و مەگنسیۆم و ڤیتامین (B) لە جەستەدا كەمە و ئەگەر ئەم نیشانەیەت تیادا دەركەوت ئەوە مۆز و بادەم و كەلەرم و سێو و قەرنابیت زۆر بخؤن