مناڵی بلوری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 13 أكتوبر 2018

مناڵی بلوری

منداڵی  بلوری  چیە؟🤔

پیتێن لە دەرەوەی لەشIVF) ) بەمانای پەیوەست کردن و چوونە ژورەوەی سپێرمی نێرینە بۆ ناو ھێلکەی مێینە لە تاقیگەدا.

بەشێوەیەکی سروشتی و ئاسایی ھێلکەیەک و سپێرمێک لە لەشی مێینەدا یەک دەگرن و کرداری پیتێن ڕودەدات، ئەو کات ئەگەر ھێلکە پیتێنراوەکە بە ناوپۆشی منداڵداندا جێگیر بێت گەشە دەکات و دەبێت بە کۆرپەلە، دوای نۆ مانگ دەبێتە ھۆی دروست بوونی منداڵ ئەم پرۆسەیە  پێی دەڵێن سک پڕی سروشتی یان سکپڕی بێ یاریدەدەر.

پیتێن لە   دەرەوەی لەش( IVF) یەکێکە لە تەکنیکەکانی زۆربونی یاریدەدەر، لە ساڵی ١٩٧٨ وە تا ئێستا بە سەرکەوتوویی پیادە دەکرێت. 

پێنج ھەنگاوی سەرەکی ھەیە لە پیادەکردنی ئەم تەکنیکەدا: 

ھەنگاوی یەکەم: ھێلکە دانانی بەھێز 

ئەو دەرمانانەی کە بە شێوەیەکی سەرەکی ڕۆڵیان ھەیە لە کرداری پیتاندن، دەدرێتە ئەو ژنانەی کە تەکنیکی IVF یان بۆ دەکرێت بۆ بەھێز کردنی بەرھەم ھێنانی ھێلکەکانی، بە شێوەیەکی سروشتی ژن ھەرمانگەی ھێلکەیەک بەرھەم دەھێنێت، بەڵام دەرمانەکانی پیتاندن وا کار دەکاتە سەر ھێلکەدانەکان و ژمارەیەکی زۆر ھێلکە بەرھەمبھێنێت.

لە ماوەی ئەم ھەنگاوەدا پشکنینی ڕێکوپێک بەئامێری سۆنار لە ڕێی (زێ) وە بۆ ھێلکەدانەکان و پشکنینی خوێن بۆ ئاستی ھۆرمۆن دەکرێت.

ھەنگاوی دووەم: دەرھێنانی ھێلکە 

نەشتەرگەرییەکی ئاسانە پێی دەڵێن Follicular aspiration  ;ھێلکەکانی ژنەکە دەردەھێنن، بۆئەوەی ھەست بە ئازار نەکات لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە. 

پزیشک ئامێری سۆنار وەک ڕێبەرێک بەکاردەھێنێت لەئەنجامدانی ئەم ھەنگاوەدا، کە دەرزی زۆر بچووکە کە ئامێرکی مژۆکی پێوەیە وە لە ڕێگەی ( زێ) وە دەیباتە ژورەوە بۆ ناو ھێلەکدان بۆ مژین وڕاکێشانی ئەو ھێلکە چیکڵدانانەی کە ھێلکەی پێگەیشتوویان تێدایە، ئەم کردارە دوبارە دەکرێتەوە بۆ ھێکەدانەکەی تریش.

لەوانەیە نەخۆشەکە ھەندێجار ھەست بەئازار بکات دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە، بەڵام دوای چەندڕۆژێک بەرەو دۆخی ئاسای خۆی دەڕوات. ھەندێ حاڵەتی دەگمەنیش ھەیە کە پێویست دەکات نەخۆش تەماشاکردنی ھەناوی حەوزی بۆ بکرێت بۆ دەرھێنانی ھێلکەکان.

ھەنگاوی سێ یەم: پەڕین وپیتێن

بەتێکەڵ کردنی سپێرمی نێرینە لەگەڵ باشترین کوالێتی ھێلکە لە ژینگەیەکی کراوەدا دەڵێن پەڕین، دوابەدوای چەند کاتژمێرێک لەکرداری پەڕین سپێرم دەچێتە ژوورەوە بۆ ناو ھێلکە وکرداری پیتێن ڕودەدات. 

ئەگەرپزیشک تێبینی ئەوەی کرد کەچانسی پیتاندنەکە لەئاستێکی نزمدایە، ئەوا دەتوانێت سپێرمەکە ڕاستەوخۆ بەدەرزی لێدان بدات لەھێلکەکە ، بەم تەکنیکەش دەڵێن دەرزی لێدانی سپێرم بەنێوسایتۆپلازمدا، چەند ھێڵکەیەک بەم تەکنیکە پیتاندنی بۆ دەکرێت.

شایەنی باسە بۆ زۆرێک لە پڕۆگرامەکانی پیتاندن و بەشێوەیەکی ئاسایی تەکنیکی ICSI بۆ پیتاندنی ھێلکە بەکاردەھێندرێت، چونکە ئاستی پیتاندن لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە. 

ھەنگاوی چوارەم: چاندنی کۆرپەلە

کاتێک کە ھێلکە پیتێنراوەکان دەست بە دابەش بوون دەکات، ئەو کاتە دەبنە کۆرپەلە، لەلایەن تیمی پزیشکی پسپۆر بەشێوەیەکی ڕێک وپێک پشکنین بۆ کۆرپەلەکان دەکرێت بۆ دڵنیا بوونیان بە شێوەیەکی گونجاو. دوای پێنج ڕۆژ لە گەشەی ھێلکە پیتراوەکان، دەبنە کۆرپەلە کە پێکھاتوون لە ژمارەیەک خانەو چالاکن لە دابەشبووندا.

لە ھەندێک لەو وڵاتانەی کە ئەم تەکنیکەی زۆر تیادا پێشکەوتووە، ژن و مێردەکان مەترسی ئەوەیان ھەیە کەپشێوی بۆ ماوەیی بۆ کۆرپەلەکانیان بگوازێتەوە. پشکنینی  بۆ ماوەی پێش چاندن (PGD) بۆ دەکرێت. ئەم پشکنینە دەکرێت دوایی ٣، ٤ ڕۆژ لە کرداری پیتاندن، زانایانی تاقیگە خانەیەک وەردەگرن ھەر کۆرپەلەیەک پشکنینی بۆ دەکرێت، دەست نیشانکردنی پشێویە بۆ ماوەییەکان لە ھەموو خانەکانی کۆرپەلەکە.

بەپێی (کۆمەڵەی ئەمەریکی بۆ چارەسەری زۆر بوون)، پشکنینی بۆ ماوەیی پێش چاندن، یارمەتی باوان دەدات بۆ ئەوەیی بڕیار بدەن چ کۆرپەلەیەک بچێنن و، کەم کردنەوەی چانسی گواستنەوەیی پشێوی بۆماوەییەکان بۆ نەوەکانیان. 

ھەرچەند مشتومڕێکی زۆری لەسەرە، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک لەسەنتەرەکاندا ڕێگەی پێنەدراوە.

 

ھەنگاوی پێنجەم: گواستنەوەیی کۆرپەلە 

دوایی ٣بۆ ٥ ڕۆژ لە دەرھێنانی ھێلکەو پیتاندنی کۆرپەلە لە منداڵانی ژنەکە دادەنرێت. ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت لە کلینیکی پزیشکیدا، پزیشک بە ھۆیی بۆریەکی باریک کە بۆری قەستەرەیەکە کۆرپەلەکانی تێدایە، لە زێی ژنەکەوەو لە ڕێی ملی منداڵدانەوە کۆرپەلەکان لە مناڵاندا دادەنرێت، ھەر کۆرپەلەیەک لە ناوپۆشی مناڵاندا بچێنرێت و گەشەبکات ئەوکاتە حاڵەتی سکپڕبوون ڕوودەدات. 

زۆربەی جار لە یەک کاتدا زیاد لە کۆرپەلەیەک لە منداڵداندا دەچێندرێت، کە زۆرجار دەبێتەھۆیی سک پڕی دووانە یان سیانە. 

تەکنیکی (پیتێن لەدەرەوەی لەش ) لەم حاڵەتانەدا جێبەجێ دەکرێت: 

یارمەتی ئەو ژنانە دەدات بگەنە قۆناغی سک پڕی، کە توشی حاڵەتی نەزۆکی بوون بەھۆی، چوونە تەمەنەوە، یان زیان لێکەوتن یان گیرانی ھەردوو بۆری فالووب، بەھۆی نەخۆشی ھەوکردنەوە، ھەوکردنی ناوپۆشی منداڵدان. 

ھۆکارەکانی نەزۆکی لە نێرینەدا: وەک کەم بوونی ژمارەی سپێرم و بوونی ئاستەنگ لە جووڵەیاندا، ھۆکارە نەزانراوەکانی تر.

مەترسیەکانی ئەم تەکنیکە: 

پێویستی بە خۆئامادەکردنی جەستەو سۆز و توانای دارایی و پابەند بوونی تەواو ھەیە. 

ھەندێک جار ئەو ژنانەی کەدەرمانەکانی پیتاندن وەردەگرن توشی ئاوسان و ئازاری سک و گۆڕانی میزاج و سەرئێشەو...، ھەندێک  توشی کاریگەری لاوەکی تر دەبن، زۆرێک لە دەرمانەکانی ئەم تەکنیکە لەڕێگەی دەرزی لێدانەوە دەبێت، دووبارە بوونەوەی دەرزی لێدان دەبێتە ھۆی کفتبونی ژنەکە. 

لەحاڵەتی زۆر دەگمەندا، دەرمانەکانی پیتاندن دەبێتە ھۆی دیاردەی زیادەڕەوی لەھاندانی ھێلکەدان لەم باردا دەبێتە ھۆی کۆبونەی شلە لەسک و سنگدا، لە نیشانەکای ئەم دیاردەیە: ئازاری سک ، ئاوسان، زیادبوونی کێش، میزکردنی کەم، سەرەڕایی خواردنەوەی شلەمەنی  زۆر، ھەروەھا دڵ تێکەڵھاتن و ڕشانەوەو تەنگەنەفەسی. 

#تەندروستی من.....