&&&& ئایا هه‌موو پشت ئێشه‌یه‌ک ئینزلاقه ؟ :
&&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی پشت ئێشه :
&&&& پێکهاتووه‌کانی پشتی مرۆڤ :
--- ئازاری پشت یه‌کێکه له به‌ربڵاوترین کێشه ته‌ندروستیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ؛ به‌ڵام له‌هه‌مان کات دا زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک پێویست زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کانی پشت ئێشه و شێوازی ده‌ست نیشانکردنی نه‌خۆشیه‌کانی ئازاری پشت و ڕێگاکانی چاره‌کردنی ۰
&&& سه‌ره‌تا بۆ زانینی هۆکاره‌کانی پشت ئێشه پێویسته بزانین که پێکهاتووه‌کانی پشتی مرۆڤ ئه‌مانه‌ن :
۱ ــــ ڕه‌گی ده‌ماره‌کان که به ناو بڕبڕه‌کانی پشت دا ده‌ڕوات بۆ هه‌ردوو قاچ ۰
۲ ــــ ئه‌و ده‌ماره بچووکانه‌ی تایبه‌تن به بڕبڕه‌کانی پشت خۆی ۰
۳ ــــ ماسولکه‌کانی پشت ۰
٤ ـــ دیسکی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت ۰
٥ ـــ بڕبڕه‌کانی پشت و جومگه‌کانی نێوان بڕبڕه‌کان و به‌سته‌ره ڕیشاڵه‌کانیان ۰
----- هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت له یه‌کێک یان زیاتر له‌م پێکهاتووانه ئه‌وا ئازاری پشت دروست ده‌کات ۰
&&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی پشت ئێشه :
۱ ـــ پچڕانی ماسولکه‌کان یان زۆرهیلاک بوونی ماسولکه‌کان : ئه‌مه باوترین هۆکاری ئازاری پشته ،هه‌رچه‌نده ماسولکه‌کانی پشت زۆر به‌هێزن و قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه به‌ڵام پچڕانی چه‌ند ڕیشاڵێکی ئه‌م ماسولکانه ئازارێکی زۆر دروست ده‌کات و ڕوو ده‌دات له کاتی :
ــــ به‌رزکردنه‌وه‌ی شتی قورس به شێوه‌ی هه‌ڵه ۰
ــــ جووڵه‌ی کت‌وپڕ له کاتی وه‌رزش پێش ئیحماکردنی پێویست ۰
---- له‌گه‌ڵ پچڕانی ماسولکه‌کان بۆریه بچووکه‌کانی خوێنی ناو ماسولکه‌کان ده‌ته‌قێت و به هێواشی خوێن کۆده‌بێته‌وه و ماسولکه‌ه ده‌ئاوسێت و ته‌شه‌نج ده‌کات ؛ بۆیه زۆربه‌ی که‌سه‌کان پاش چه‌ند سه‌عاتێک ئیتر هه‌ست به ئازار ده‌که‌ن ۰
ـــ ئه‌م جۆره ئازاری ڕه‌نگه زۆر بێت به‌ڵام له ماوه‌ی دوو ڕۆژ بۆ دوو هه‌فته چاک ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری گونجاو وه‌ربگرێت ۰
۲ ـــ ئینزلاقی فه‌قه‌رات یان خزانی دیسکی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت :
---- مه‌به‌ست له تێکشانی دیواری ئەو دیسكەیه که لە نێوان هەر دوو بڕبڕەیەكی پشتدا هەیە و دواتر ئه‌و مادده جیلاتینه‌یی که له ناو دیسکه‌که هه‌یه دێته ده‌ر و له ئەنجامدا فشار دەخاتەسەر دڕكەپەتك یان دەمارەكانی ناو بڕبڕه‌کانی پشت و گرنگترین نیشانه‌کانی بریتین له :
---- پشت ئێشه ؛زۆربه‌ی جار ئازاری ئینزلاق گه‌لێک زۆره و زیاتر ده‌بێت به کۆکه ، پشمین ، جووڵه ، نوشتانه‌وه ۰
---- ئازار له سمت و قاچ تا په‌نجه‌کانی پێ و گه‌ڕانی ئازاره‌که ؛ واته ڕه‌نگه هه‌ر کاته‌ی شوێنیک بێشێت ۰
---- سڕبوون و مێروله‌کردن و ته‌زووهاتن له بڕبڕه‌کانی پشته‌وه تا سه‌ری په‌نجه‌کانی پێ ۰
---- کێشه له مێز کردن و پیسایی کردن
&&&& له به‌شی دووه‌م دا هۆکاره‌کانی پشت ئێشه و شێوازی ده‌ست نیشانکردنی نه‌خۆشیه‌کانی ئازاری پشت و ڕێگاکانی چاره‌کردنی پشت به‌خوا بڵاو ده‌که‌مه‌وه .
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات بێ نه‌شته‌رگه‌ری