زیانەکانی جگەرە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 1 يونيو 2018

زیانەکانی جگەرە

زیانەكانی جگەرە 😒🚬☠🚬
جگەرە لەو زیانبەخشانەیە كە كوشندەی مرۆڤە.
بۆ ژیان و ژینگە و مرۆڤایەتی زیانی زۆری هەیە.
ساڵانە شەش ملیۆن مرۆڤ بەو هۆیەوە دەمرن.

2
نزیكەی 600 پێكهاتە لەناو جگەرەدا كۆ دەبنەوە.
داگیرساندنی جگەرە 7 هەزار مادەی كیمایی دروستدەكات.
لانی كەم 69 ماددەیان هۆكاری تووشبوونی شێرپەنجەن.

3
گرنگترینی پێكهاتە زیانبەخشەكانی جگەرە ئەمانەن:
ـ ئامۆنیا، كە لە پاككەرەوەكانی ماڵدا هەیە.
ـ نیكۆتین، كە بۆ كوشتاری زیندەوەر بەكار دێت.

4
ـ زەرنیخ، كە دەكرێتە ژەهری مشك كوشتن.
ـ میسانۆل، پێكهاتەی سەرەكیی سووتەمەنی مووشەكە.
ـ قوڕقوشم، كە لە دروستكردنی باترییدا بەكار دێت.

5
ـ قەتران، مادەیەكی ڕەشە و تێكەڵ بە قیر دەكرێت.
ـ یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن، لە دووكەڵی ئۆتۆمبێلدا هەیە.
ـ مادەی بەنزین و زۆر مادەی دیكەی تێدایە.

6
دیارترینی زیانە مەترسیدارەكانی ئەمانەن:
ـ تووشبوون بە نەزۆكی.
ـ شێرپەنجە، بەتیابەت سی و قوڕگ و دەم.

7
ـ تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ.
ـ هەوكردنی سنگ و سییەكان.
ـ مەترسی جەڵتەی مێشك.

8
ـ هەوكردنی پووك و نەخۆشیی ددانەكان.
ـ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
ـ تێكدانی بۆن و تام و چێژ.
9
زیانەكانی جگەرە لەسەر ئافرەتی دووگیان و كۆرپەكەی:
ـ زۆربوونی لەبارچوون.
ـ لەدایكبوونی پێشوەختە.
ـ دابەزینی كێشی كۆرپەلە.
ـ هەندێكجار كۆرپەلە لێوی دەقڵیشێت.

هاوڕێ جگەرە کێشەکەت تاگ بک