&&&&& به‌رنامه‌یه‌کی خۆراک بۆ زیاتر کردنی کێش :
**** دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی :
ــــ لاوازی و که‌می کێش وه‌ک هه‌موو کێشه ته‌ندروستی یه‌کان چاره‌سه‌رکردنی به ده‌ست نیشان کردنی هۆکاره‌کانی ده‌ست پێ ده‌کات ؛ دواتر نه‌هێشتنی هۆکار و چاره‌کردنی ده‌رئه‌نجامه‌کانی وێنه‌ی که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕێگه‌ی ده‌رمان و ڕێنمایی خۆراک و ته‌ندروستی پێویسته‌وه :
دواتر ئه‌و که‌سه ئه‌توانێت بۆ ماوه‌ی ( ٤ ـــ ۸ هه‌فته ) ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌کاربهێنێت :
ــــ &&&& یه‌که‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
۱ نان یان ۱ سه‌مون + دوو هێلکه ( سورکراوه له ڕۆن دا )
+ ۱ کووپ چا
**** سه‌عات ۱۰ ی به‌یانی :
ــــ میوه‌یه‌ک : چه‌ند ده‌نکێک خورما یان ۱ مۆز یان ۱ هێشوو ترێ باشتره
**** نيوەرۆ:
۱ قاپ برنج + ۱ قاپ شله‌ى فاسۆلیای وشک یان ماش + ( پارچه‌یه‌ک مریشک یان گۆشت به پێی توانا )
**** سه‌عات ۳ ی دوانیوه‌ڕۆ
ـــ ۱ پارچه کێک + ۱ کوپ چا یان ۱ په‌رداخ شه‌ربه‌تی فرێش
**** ئێوارە :
۱ قاپ په‌تاته‌ی سورکراوه + نان یان سه‌مون
**** سه‌عات ۹ ی شه‌و :
ـــ میوه + چه‌ره‌س
ــــ &&&& دووه‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
۱ نان یان ۱ سه‌مون + ۱ قاپ مره‌با + ۱ کووپ شیر
**** سه‌عات ۱۰ ی به‌یانی :
ــــ چه‌ند ده‌نکێک مێوژ یان هه‌نجیری وشکراو یان قه‌یسی وشکراو
**** نيوەرۆ:
۱ قاپ نۆکاو یان نیسک + نان یان سه‌مون
**** سه‌عات ۳ ی دوانیوه‌ڕۆ
ـــ میوه یان ۱ په‌رداخ شه‌ربه‌تی فرێش
**** ئێوارە :
۱ قاپ زه‌ڵاته + کوبه یان شڤته + نان یان سه‌مون
**** سه‌عات ۹ ی شه‌و :
ـــ میوه + چه‌ره‌س
ــــ &&&& سێه‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
۱ نان یان ۱ سه‌مون + دوو هێلکه ( سورکراوه له ڕۆن دا )
+ ۱ کووپ چا
**** سه‌عات ۱۰ ی به‌یانی :
ــــ چه‌ند ده‌نکێک مێوژ یان هه‌نجیری وشکراو یان قه‌یسی وشکراو
**** نيوەرۆ:
۱ قاپ زه‌ڵاته + یاپراخ
**** سه‌عات ۳ ی دوانیوه‌ڕۆ
ـــ ۱ قاپ محله‌بی یان کاسته‌ر
**** ئێوارە :
ــ ۱ قاپ زه‌ڵاته + کوبه یان شڤته + نان یان سه‌مون
**** سه‌عات ۹ ی شه‌و :
ـــ میوه + چه‌ره‌س
ــــ &&&& چواره‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
۱ نان یان ۱ سه‌مون + ۱ قاپ مره‌با + ۱ کووپ شیر
**** سه‌عات ۱۰ ی به‌یانی :
ــــ چه‌ند ده‌نکێک مێوژ یان هه‌نجیری وشکراو یان قه‌یسی وشکراو
**** نيوەرۆ:
ــــ ۲ شیش که‌باب یان گۆشتی بر‌ژاو + ته‌ماته‌ی بر‌ژاو + نان
**** سه‌عات ۳ ی دوانیوه‌ڕۆ
ـــ میوه + ۱ په‌رداخ گه‌نمه‌شامی
**** ئێوارە :
۱ قاپ زه‌ڵاته + کوبه یان شڤته + نان یان سه‌مون
**** سه‌عات ۹ ی شه‌و :
ـــ میوه + چه‌ره‌س
ــــ &&&& پێنجه‌م ڕۆژ :
**** بەيانى :
۱ نان یان ۱ سه‌مون + ۱ قاپ ماست یان ٤ په‌نیری سێگوشه
+ ۱ کووپ چا
**** سه‌عات ۱۰ ی به‌یانی :
ــــ میوه‌یه‌ک : چه‌ند ده‌نکێک خورما یان ۱ مۆز یان ۱ هێشوو ترێ باشتره
**** نيوەرۆ:
۱ قاپ برنج + ۱ قاپ شله‌ى فاسۆلیای وشک یان ماش + ( پارچه‌یه‌ک مریشک یان گۆشت به پێی توانا )
**** سه‌عات ۳ ی دوانیوه‌ڕۆ
ـــ ۱ پارچه کێک + ۱ کوپ چا یان ۱ په‌رداخ شه‌ربه‌تی فرێش
**** ئێوارە :
ــ ۱ قاپ په‌تاته‌ی سورکراوه + نان یان سه‌مون
**** سه‌عات ۹ ی شه‌و :
ـــ میوه + چه‌ره‌س
&&&&& پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ش جێ به جێ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا :
ــــ شه‌وان پێویسته پێش سه‌عات یانزه و نیو بخه‌ویت ، زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش سه‌عات هه‌شتی به‌یانی ۰
ــــ رِۆژانه ۸ په‌رداخ ئاو یان زۆرتر بخۆره‌وه له نێوان ژه‌مه‌کان ۰
ــــ ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام : ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک یان زیاتر ۰
ــــ نه‌خواردنی ترش ، لیمۆ‌ندۆزی ، ترشیات ، بیبه‌ری توند ، میوه‌ی ترشیات ۰
ـــ له کاتی نان خواردن زۆر که‌م ئاو بخۆره‌وه و ماستاو و دۆ مه‌خۆره‌وه ۰
ــــ خواردنی سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازیه‌کان ڕێگه پێ دراوه له نێوان ژه‌مه‌کان ۰
ــــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان هه‌یه پێویسته بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ به‌کاری نه‌هێنن ۰
ــ خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه ڕێگه پێدراوه به مه‌رجێک که‌م شه‌کر بێت ، شه‌وان دوای سه‌عات هه‌شت و نیو مه‌یانخۆره‌وه ۰
ــــ ئه‌و که‌سانه‌ی ئیشتهای خواردنیان نیه پێویسته بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ ده‌رمانی ئیشتها به‌کار نه‌هێنن ۰
ـــ بۆ زانینی هۆکار و چاره‌سه‌ری لاوازی + که‌می کێش ئه‌توانن بابه‌تی لاوازی + که‌می کێش بخوێنه‌وه له‌م په‌یجه‌دا ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی