شیری دایک - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 2 مايو 2018

شیری دایک

بۆچی ژنان شیری خۆیان ناده‌ن به‌ منداله‌َكانیان ؟
كاریگه‌ری شیری قتوو  له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مندال و  هه‌لچوونه‌كانی چین  . ؟
 بۆچی هه‌ندێ مندال مه‌مكی دایكیان ناگرن ؟ كه‌چی  زۆر به‌خیرایی هۆگری مه‌مۆله‌َ و شیری قتوو ده‌بن ؟
سوده‌كانی شیرپێدانی سروشتی دایك له‌سه‌ر ته‌ندروستی  دایك و مندالان چین ؟
ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر كه‌سێكی خوێنده‌وار یا نه‌خوێنده‌وار بپرسی شیری دایك باشترو به‌سود تره‌ بۆ مندال یاخود شیری قتوو ناسروشتی , به‌دلنیایه‌وه‌ هه‌موان ده‌ڵین شیری دایك , به‌لام هۆی چییه‌ زۆرینه‌ی زۆری خه‌لك پشتیان له‌ شیری دایك كردوه‌ و شیری قتوو  ده‌ده‌ن به‌ منداله‌كانیان  , مه‌سره‌فیكی زۆریش له‌ كرینی شیه‌كه‌ش سه‌رف ده‌كه‌ن . به‌لام..
 ئایه‌ بۆچی ژنان شیری خۆیان ناده‌ن به‌منداڵه‌كانیان ؟ 
1. ژنان خۆ له‌ ئازاری شیرپێدان به‌دور ده‌گرن .
2. دایكان له‌ترسی تێكچوونی له‌ش و لارو جه‌سته‌یان شیر به‌منداله‌كانیان ناده‌ن .
3.  شیرینی و به‌تامی شیری قتوو , بۆیه‌ مندالان زوو هۆگری شیری قتوو ده‌بن و واز له‌شیری دایكیان ده‌هێنن  .

بۆچی منداڵ مه‌مكی دایكان ناگرن و  زووتر مه‌مۆڵه‌ ده‌كرن .
لیكۆلینه‌وه‌ زانستیه‌كانی بواری گه‌شه‌ی منالان ئاماژه‌یان به‌و هۆكاره‌ كردووه‌ كه‌ بۆچی مندال له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ مه‌مكی دایكیان وه‌رز ده‌بن و حه‌زیان به‌شیری دایك نایه‌ت و زه‌فزی مه‌مك گرتنه‌كه‌ی دایكیان ده‌كه‌ن ,  پێیان وایه‌  به‌هۆی ئالۆزی بارودۆخی ده‌روونی دایك  به‌ تایبه‌تی ئه‌و دایكانه‌ی كه‌ به‌نه‌شته‌رگه‌ری منداله‌كانیان  بووه‌ , باودۆخی ده‌ونیان جێگر نابیت له‌ هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای منداڵ بوونیان بۆیه‌  گۆرانكاری به‌سه‌ر شیری دایك دادیت و  شیره‌كه‌ی تێك ده‌چێت بۆیه‌ مندالان مه‌مكی دایكیان ناگرن و به‌ شیره‌كه‌ رازی نین ,........
هه‌روه‌ها زانایانی ئه‌و بواره‌ ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گرنگیدان به‌ بواری ته‌ندروستی ده‌روونی جه‌سته‌یی خۆیان , و  زۆر په‌نا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری نه‌به‌ن له‌ كاتی مندال بوون ته‌نها له‌ بارودۆخی نائاسایی و پێویست نه‌بێت . 
هانی دایكان ده‌ده‌ن تا ده‌توانن شیری خۆیان بده‌ن به‌منداله‌كانیان , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیری دایك كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر :
1. له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مندال و هه‌لچوونه‌كانی تیۆری ( الامن الانفعالی) ( ئاسایشی هه‌لچون ) كه‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی ئاسایشی ده‌روونی مندال ده‌كات به‌هۆی شیر پیدانی دایك به‌ ته‌واوی و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ گه‌وره‌یی و  به‌تایبه‌تی له‌كاتی هه‌رزه‌كاری  ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ شیری دایك گه‌وره‌ بووبێت له‌ گه‌وره‌یی  كه‌سێكی هاوكارو گونجاو باش ده‌بیت  له‌گه‌ل دایك و باوك هاوریكانی  .
2. گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی منداڵ 
3. ده‌بیته‌ هۆی ئالوگۆری سوزو خۆشه‌ویستی له‌ نیوان دایك و منداله‌كه‌  , كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی سۆزداری و زمان و گه‌شه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و هاوسه‌نگی ده‌روونی بۆ منداله‌كه‌ . 
4. هه‌روه‌ها دراسه‌ زانسته‌ی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستیه‌كان ئاماژه‌یان به‌ پیوستیه‌كی سروشتی مندال كردوه‌ , ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ مندال حه‌ز ده‌كات چاو ببرێته‌ چاوی دایكی و به‌مه‌ش مندال هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی ده‌روون ده‌كات .
5. مندالان له‌ دوو سالی یه‌كه‌م گه‌شه‌ی ژیری معریفیان به‌هیز ده‌بێ , بۆیه‌ پێویشته‌ له‌دوو ساله‌دا زۆر گرنگی به‌ شیردانی بدرێت به‌تایبه‌تی شیری دایك .
6. هه‌روها شیردان به‌ منداڵ دایكان ده‌پارێزێ له‌ نه‌خۆشی( شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ) , به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ریژه‌ی توش بوان  به‌ شیرپه‌نجه‌ی مه‌مك (80%) ئه‌و دایكانه‌ن كه‌ شیری خۆیان ناده‌ن به‌ منداڵه‌كانیان .
بۆیه‌ تكایه‌ دایكانی ئازیز له‌ پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و منداله‌َكانتان هه‌وڵ ده‌ن شیری خۆتان بده‌ن به‌ منداله‌كانتان .  ره‌نگه‌ زۆرینه‌ی ژنان بڵێن شیرمان تێدا نییه‌و به‌شی منداله‌كه‌مان ناكات .. راسته‌ له‌سه‌ره‌تادا  ریژه‌ی شیره‌كه‌ كه‌مه‌ به‌لام دواتر به‌گوێره‌ی پیوستی منداله‌كه‌ زیاد ده‌بێت , جا بۆ ئه‌وه‌ی شیری دایك كه‌م نه‌كات به‌رده‌وام بیت له‌ شیردان به‌ منداڵه‌كه‌ت پێویسته‌ هه‌موو  دوو  سعات جارێك شیر به‌منداله‌كه‌ی بده‌ی  بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ , دواتر ده‌كری گرنگی زیاتر به‌خۆت بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی شیره‌كه‌ت كه‌م نه‌كات هه‌ندێ به‌هێزكه‌ر به‌كاربهێنی كه‌ له‌ نۆرینگه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێ , یاخود خواردنی به‌سودو به‌هیز بخوی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م خۆتی پێ  به‌هێز بێت هه‌م شیره‌كه‌ی پێ زیاد بكات .
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی مندال هۆگری شیری دایكی بێت و په‌یوه‌ستی سۆزداری له‌گه‌ڵ دایكی نه‌پچرێ پێوسته‌ تا شه‌ش مانگی یه‌كه‌م دایك شیری خۆی بدات به‌منداڵه‌كه‌ی , ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ شیری دایك ره‌ت ناكاته‌وه‌ به‌لكو شیری قتوو ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ .
 به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بۆ دایكانی ئازیزو جگه‌رگۆشه‌كانیان ده‌خوازین 
ریكخراوی رێنمایی ده‌روونی و خێزانی