#دووربکەوەرەوە لە ئەنجامدانی #شتی هەڵە و #نازانستی #وەکو بەستنی #سەروو پێوەدانەکە، #خستنە سەری #سەهۆڵ یان #بڕین و مژینی #ژەهرەکە: هەموو #ئەمانە #زیاتر ژەهرەکە #بڵاودەکاتەوە نەک #دەری بکات!!
بەشی :: راگەیاندن
بەرەو وەرزی هاوین و گەرما دەڕۆین ،بڵاوبونەوەی مارو و دووپشک زیاتر لەدەشت و دەرو لادییەکان و زۆرجاریش لە ناو شاریش ئەم سنورە حاڵەتی پێوەدانیان بە خەڵکەوە زۆر روودەدەن باشترە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنێتی فراکەوتنی کەسێک لەو کاتەداو ناسینەوەی جۆری پێوەدانەکە ئاگاداری ئەمانە بین.
#ژەهراوی بوون چییە و چۆن روو دەدات؟
دووپشک و هەندێک لە مارەکان دەتوانن ژەهر درووست بکەن کە بۆ مەبەستی هەرس کردنی خۆراک بە کاری دەهێنن و "بە دەگمەن" بەکاری دەهێنن بۆ پیوەدان و بەرگری کردن لە خۆیان یان بۆ هێرش کردن. زۆربەی کات مرۆڤ بە ڕێکەوت بەرکەوتە دەبێت.
#چۆن ماری ژەهراوی دەناسرێتەوە؟
مار و دووپشک بۆ بەرگری لە خۆیان ژەهرەکە دەدات بە مرۆڤ بە گاز یان بە پێوەدان ،زۆرجاریش تەنها گاز دەگرێت و ژەهرەکە بەکار ناهێنێت. بۆ زانیاری ماری ژەهراوی چاو تەشیلەیین نەک خڕ، دداندارن نەک بێ کەڵبە، سەر سێ گۆشەن نەک سەر پان.
#لەپاش پێوەدان چی بەسەر کەسەکەدا دێت؟
#یەک - تەنها جێگەکەی دە ئاوسێت و ئازاری دەبێت ئەمە مانای ئەوەیە یان تەنها گاز بووە یان ژەهرەکە کەم بووە.
#دوو - یان ئەوەتا بڵاو دەبێتەوە بە هەموو لەشدا و ئەمەیان کوشندەیە گەر فریاگوزاری بۆ نەکرێت. کاریگەری ژەهرەکە جۆراوجۆرن دەبنە هۆی: شەلەل، وەستانی گورچیلە، خوێن بەربوون یان خوێن تۆپەڵبوون، پەک کەوتنی دڵ.
#چۆن فریای کەسێک بکەوین لەکاتی پێوەدانی مار و دووپشک فریاگوزاری سورەتایی بۆ ئەنجامبدەین؟
١- لە کاتی هەر پێوەدانێکدا بگەرە لای نزیکترین بنکەی تەندرووستی.
٢- گەر مار بوو یان دووپشک با کەس و کارەکەت هەوڵ بدەن بزانن ڕەنگ و شێوەی چۆنە، کوشتوویانە یان هەر ماوە؟
٣- ئەو شوێنەی کە پێوەی دراوە بەرز ڕاگرە، هەوڵ بدە شتێکی گەرمی بخەرە سەر.
٤- پێوویستە زانیاری تەواو بدەیت لەسەر هەر نەخۆشییەکی تر کە هەتە: چوونکە پیوەدانی ژەهر دەبنە ئاڵۆزبوونی چەڵتەی دڵ و شەکرە و سستی گورچیلە و نەخۆشییەکانی خوێن.