زیپکە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 14 مايو 2018

زیپکە

زیپکـەی لاوێتی چیە ؟

زیپکە: بریتیە لە هەوکردنی چەورەسەلکەمووەکان(Pilosebaceous Follicles)، کە سەرە زیپکەی سپی و ڕەش comedons و تەنۆچکە و کێم و گرێی بە ئازار دروست ئەبێ، لە هەندێ باردا جێ زیپکە و پەڵەی ئەرخەوانی سور و ئاسەواری قوڵ بەجێ دەمێنێت .. لە تەمەنی نزیک باڵق بوون کاتێ چەورییە ‌گلاندەکان دەست ئەکەن بە چالاکی و ھان ئەدرێن لە لایەن ھۆرمۆنی نێرینە-ئەندرۆجینەوە (کە لە هەردوو رەگەزدا هەیە) زیپکەش سەرهەڵ ئەدات.

لە چ تەمەنێکدا باوە ؟

نزیکەی ٨٥% ی کوران و کچان لە تەمەنی هەرزەکاریدا کەم یا زۆر زیپکەیان بۆ دروست ئەبێ .. ٥ % ی خەلکی تا تەمەنی ٤٥ سالی زیپکەیان بەردەوام ئەبێ و پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکی پێستدا بن.

هۆی چیە لە هەندێ کەسدا زیپکەکان بە سۆترن ؟

1️⃣️: هۆکاری بۆماوەیی- Genetic Factor ٧٠% ی زیپکە خێزانیە
2️⃣️: هۆرۆمۆنی ئەندرۆجین؛ ئەمیش چەند هۆکارێکی هەیە:
✅- ‌کاتێ چەوریە گلاندەکان پتر چالاک ئەبن، دەردراوێکی چەور دەرئەیەن بۆ ناو پێست، ئەو کەسانەی کە زیپکەیان ھەیە لە کەسانی ئاسایی زۆر ھەستیارترن بۆ ڕێژەی ئاسایی ئەم هۆرمۆنە.
✅- لە مێنینەدا؛ نەخۆشی فرەکیسی هیلکەدان.
✅- گۆڕینی شوێن و کەش و هەوا.
✅- قەلەقی و سترێس و خەۆمکی هاندەرێکی دیکەن ..
3️⃣️: بەکتریای پرۆپیۆنیەم ئەکنی .. ئەم بەکتیریا ئاسایی دوای تەمەنی ٢٠ سالی لەسەر پێست هەیە، بەلام لەوانەی زیپکەیان هەیە دەبێتە هۆی نەخۆشی و هەوکردنی پێست
4️⃣️: داخرانی کونیلەکانی چەوری؛ ئەمەش دیسان هۆکاری بۆماوەیی و دەرەکی رۆلی تێیدا هەیە کە دەبنە هۆی گەشەی روپۆشەخانەی سەر کونی چەوری و داخستنی .. سەرەنجام چەوری لەناو سەلکەکاندا زۆرەبێ و بەکتریا کۆدەبێتەوە و زیپکە پەیدا ئەبێ.

ئایا جۆری خواردن پەیوەندی بە زیپکەی عازەبەوە هەیە؟

توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە زیپکەی عازەبە هیچ پەیوەندیەکی بە جۆری خواردنەوە نیە .. ئەشێ هەندێ جار نەخۆش ئەزمونی ئەوە بکات کە جۆرێک خواردن زیپکەکانی توندتر ئەکات، بەلام قەدەغەکردنی خواردنێکی تایبەت لەو کەسانەی زیپکەیان هەیە بنەمایەکی زانستی نیە.

چارەسەر:

☑️: نابێ بە هیچ جۆرێ دەسکاری زیپکەکان بکرێ چونکە ئەگەری هەوکردن و جێهێشتنی ئاسەوار زیادەکات.
☑️: بەکارهێنانی ئاوی گەرم لەگەل سابون یا پاکەرەوەی گونجاو بۆ لابردنی چەوری سەر پێست (سابونی گۆگرد یان بینزویلپیرۆکساید-بە سودن)
☑️: لەڕێی کرێمی تایبەت ئەتوانرێ باری سووکی زیپکە چارەسەر بکرێ: وەک ریتینۆید .. ئەداپالین .. بینزۆیل پیرۆکساید .. شلەی کلیندامایسین و ئەزیلاک ئەسید ٢٠% و هتد .. (شێوازی بەکارهێنانیان پزیشکی پێست دیاری ئەکات)
☑️: لەڕێی خەپلەی دژە بەکتریا و ئایزۆترۆتینینۆین لەگەل کرێمی تایبەت، ئەتوانرێ باری مام ناوەند و توندی زیپکە چارەسەر بکرێ (ئەمیش بری دەرمانەکە پزیشکی پێست بە پێی پێویستی نەخۆشەکە دیاری ئەکات)
☑️: بۆ ئاسەواری زیپکە ئەتوانرێ لەڕێی: پلازما+دێرما پێن، کراندنی کیمیکی، لەیزەر .. چالی کەم بە چەند جەلسەیەک کەمتر بکرێتەوە.

ئامادەکردنی
د. ئەیوب عبدول حمە
پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر