خواردن لە ڕەمەزاندا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 14 مايو 2018

خواردن لە ڕەمەزاندا

&&&&& گرنگترین هه‌ڵه باوه‌کانی خواردن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان :
&&&& هه‌ڵس وکه‌وته‌ ناته‌ ندروسته‌کان له‌ کاتی به‌ڕۆژوو بوون ؛ 
ــــ ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان چه‌ندین سوود و بایه‌خی گرنگی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ؛ به‌ڵام جێگه‌ی داخه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوود کۆمه‌ڵێک خوو و هه‌ڵس وکه‌وت و بۆچوونی هه‌ڵه‌ له‌ ناو زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی بڵاو بۆته‌وه‌ که‌ ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ۰ 
&&&&& گرنگترین هه‌ڵه باوه‌کانی خواردن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان :
۱ ـــ هه‌ڵه‌کانی ژه‌می پارشێو ؛ 
ــــ پارشێو نه‌کردن ؛ پارشێو ژه‌مێکی گرنگه‌ و نابێت پشتگوێ بکرێت و  و چه‌ند بتوانرێت ؛دره‌نگتر بخورێت پێش بانگی به‌یانی ۰ 
ــــ خواردنی بڕێکی زۆر خۆراک به‌ تایبه‌ت خۆراکی چه‌ور و شیرینی و سوێر ۰ 
ــــ خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تینووت نه‌بێت له‌ رۆژه‌که‌دا ۰ 
۲ ـــ هه‌ڵه‌کانی کاتی به‌ربانگ ؛ 
ــــ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌  و خواردنی شیرینی وه‌ک لوقمه‌قازی و شیرینیه‌کانی تر ۰ 
ــــ خواردنی  بڕێکی زۆر خۆراک به‌ تایبه‌ت خۆراکی چه‌ور  له‌ ماوه‌یه‌کی که‌م و به‌ په‌له‌ ۰ 
ــــ پاڵ که‌وتن پاش به‌ربانگ کردنه‌وه‌ ۰ 
ــــ نه‌خواردنی زه‌ڵاته‌ و سه‌وزه‌ و شۆربا له‌ سه‌ره‌تای به‌ربانگکردنه‌وه‌ ۰ 
ــــ خواردنی برنج وشله‌ ( به‌ تایبه‌ت برنج سپی ) ڕۆژانه‌ ۰ 
۳ ـــ نه‌خواردنی میوه‌ به‌ بڕی پێویست له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو ۰ 
٤ ـــ خواردن به‌ دیار ته‌له‌فزێونه‌وه‌ ۰ 
٥ ـــ نه‌جوڵان وسستی ووه‌رزش نه‌کردن پاش ڕۆژوو شکاندن ؛ هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی وه‌رزشی قورس و بۆ ماوی دوور و درێژ له‌کاتی به‌ڕژوو بوون دا ۰ 
٦ ـــ  شه‌ونخوونی و به‌خه‌به‌ربوون له‌ به‌ربانگه‌وه‌ تا پارشێو و خه‌وتن به‌رۆژ ۰ 
۷ ـــ خواردنی شیرینی ڕاسته‌وخۆ دوای به‌ربانگ ؛ پێویسته‌ دوای دوو سه‌عات بێت و هه‌فته‌ی ( ۱ ــ ۲ ) جار زیاتر نه‌خورێت ۰
۸ ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر چا و قاوه‌ و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی کاڤینیان تێدایه‌ ۰ 
۹ ـــ خواردنی بڕی زۆر له‌ ترشیات و خواردنێ به‌هاراتی زۆر تیا بێت ۰ 
۱۰ ـــ ـــ ـــدواترگرنگترین ڕێنمیایی خۆراک بۆ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌ ( پشت به‌ خوا )
 
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی