🔴سوڕی مانگانە و کۆمەڵێک زانیاری لە بارەیەوە.
هۆكارەكانی دواكەوتنی سوڕی مانگانە چیە ؟؟؟
🔶 سەرەتا سوڕی مانگانە چیە؟؟
سوڕی مانگانە (Menstrual cycle) :- بریتییە لە هەندێك خوێن یان شانەی ناوپۆشی منداڵدان كە لە دیواری منداڵدان و ملی منداڵدانەوە دێتەخوارەوە.
🔹 سوڕی ئاسایی مانگانە لە 28 رۆژ پێكدێت.
قەبارەی ئەو خوێنەی لە سوڕی مانگانەدا لە لەشی ئافرەتان دەردەچێت (80) ملی لیتر دەبێت، واتە بڕی شلەمەنی و خوێنی لەدەستچوو لە ماوەی یەك سوڕی مانگانەدا نزیكەی (4 – 12) كەوچكی چا دەبێت.
دەركەوتنی سوری مانگانە لە خانماندا بەشێوەیەكی گشتی لە تەمەنی (12) ساڵیدا دەردەكەوێت، بەڵام بینینی یەكەم خوێنی سوڕی مانگانە لە تەمەنی نێوان (8 – 16) ساڵیشدا هەر بەسروشتی دادەنرێت، بوونی خوێن لەماوەی سوڕی مانگانەدا لەنێوان (2 – 5) رۆژ یان (2 – 7) رۆژ بەسروشتی دادەنرێت.
بەشێوەیەكی گشتی ماوەی نێوان هەرسوڕێكی مانگانە (28) رۆژە، بەڵام ئەگەر ئەم ماوەیە زیاتر بو واتە لەنێوان (21 – 35) رۆژدا بوو، ئەوا هەر بە سروشتی دانراوەو هیچ گرفتێكی نیە لەڕووی تەندروستییەوە.
دواكەوتنی سوڕی مانگانە سەرەكیترین سەرچاوەی دڵەڕاوكێ و ناسەقامگیریە لەژناندا، جگەلەو حاڵەتانەی كە بەهۆی سكپڕیەوە روودەدەن، بەڵام سكپڕی فاكتەری سەرەكی نیە بۆ دواخستنی سوڕی مانگانە، لێرەدا چەند هۆكارێك بەشێوەیەكی سەرەتایی باس دەكەین كە كاریگەرییان هەیە لەدواخستی سوڕی مانگانەدا:
① دڵەڕاوكێ و فشاری دەروونی كاریگەری نێگەتیڤیان هەیە لەسەر زۆربەی كارەكانی رۆژانەی مرۆڤ، توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەو ژنانەی دەكەونە ژێرفشاری دەروونییەوە روبەڕووی كەمی دەردانی هەندێك لە هۆرمۆنەكان (Gonadotropin Releasing Hormone) دەبنەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی دانەنانی هێلكە لەكاتی خۆیداو دواخستنی سوڕی مانگانە.
② زیادبوونی كێش، قەڵەوی و كەڵەكەبونی چینی چەوری لە لەشدا كاردانەوەیان هەیە لەسەر میكانیزمی رژانی هۆرمۆنەكان لە لەشدا، توێژینەوەكان ئاماژەیان بەوەداوە ئەو ژنانەی وەرزش دەكەن و سیستمی خۆراكیان دەگۆڕن بۆ گەیشتن بەكێشێكی نمونەیی، سوڕی مانگانەیان رێك دەبێتەوە.
③ توشبوون بە نەخۆشییە درمی و كتوپڕەكان كاریگەری هەیە لەسەر دواكەوتنی سوڕی مانگانە، چونكە دەركەوتووە دوابەدوای چاكبوونەوەی ئەو خانمانەی لەكاتی نەخۆشیدا سوڕی مانگانەیان دواكەوتووە بۆ مانگی داهاتوو ئەو گرفتەیان نەماوە.
④ گۆڕانكاری لە سەعاتی بایۆلۆجیدا، بۆ نمونە كاركردن بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەو و رۆژێكدا بە جۆرێك ناڕێكی لە سیستمی پشوودان و خەوتندا دروست بكات و تێرنەكردنی مێشك بە خەو بەپێی ستانداردی زانستی پزیشكی، كاردانەوەی نێگەتیڤی هەیە لەسەر سەعاتی بایۆلۆجی لەش، كە فرمانی رێكخستن و هاوسەنگی دروستكردنە لەنێوان ئەندامەكانی تری لەشدا، كە یەكێك لەو كارانە رێكخستنی كات و ساتی سوڕی مانگانەیە.
⑤لاوازی توند لە كێشی لەش دەبێتەهۆی وەستاندنی سوڕی مانگانە، بەم حاڵەتەش دەوترێت (Amenorrhea)، بۆیە ئەو ژنانەی ئەم كێشەیەیان هەیە پێویستە بە بەردەوامی سەردانی پزیشكی پسپۆڕی ژنان بكەن.
⑥ بوونی گرفت لە كۆئەندانی زاوزێدا، بەتایبەت بوونی پەردەی كچێنی داخراو، هەروەها وەرگرتنی هەندێك لە دەرمانەكان كاریگەرییان هەیە لەسەر دواخستنی سوڕی مانگانە.
٭٭ وە هەروەها بوونی کیسی هێلکەدان و التهابات دەبێتە هۆی ناڕێکی سوڕی مانگانە لە خانماندا..