پشکنینی ئەنزیم و فرمانەکانی جگەر......
ئامادەکردنی// شاڵاو قەڵادزەیی
Liver functions test ((LFT)):-
فرمانەکانی جگەر زۆرێک لە ئەنزیمەکانی جگەر دەگرێتەوە که هەڵدەستن کاری ئیش کردنی جگەر و راستەوخۆ ئەو ئەنزیمانە لە جگەرەوە دەردەدرێن و دەڕژێنە ناو خوێنەوە، لە کاتی سست بوون و نەخۆشیەکانی جگەر رێژەی ئەم ئەنزیمانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە لە ناو خوێن دا کە ئاماژەن بۆ بوونی نەخۆشیەکانی جگەر و زراو.....
ئەنزیمەکانی جگەر چی و چین؟؟
1.GPT
2.GOT
3.ALP
4.TSB
ئەمانە ئەنزیمەکانی جگەرن کە باسی هەموویان دەکەین.....
1. GPT
ڕێژەی ئاسایی:-
Male: 0-45 U/L
Female: 0-34
ئەم ئەنزیمە راستەوخۆ لە جگەرەوە دەردەدرێت کە ڕێژەکەی لە خوێن دا بەرز دەبێتەوە لەم حاڵەتانەی خوارەوە:-
هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر و نەخۆشی ماسولکەی دڵ.
2. ALP
24-71 U/L
رێژەکەی بەرز دەبێتەوە لەم حاڵەتانەی خوارەوە ...
نەخۆشیەکانی جگەر و زراو و بەردی زراو و نەخۆشیەکانی گەشەی ئێسك.
هۆکارەکانی کەمی رێژەکەی ....
وەستانی گەشەی منداڵ، سستی چالاکی غوددە.
3. TSB
0.2-1.2 mg/dl
پشکنینی ڕێژەی بلیروبین یان زەردوویی لە خوێن دا کە بە زۆری لە منداڵانی تازە لە دایک بوو دەردەکەوێت بە شێوەیەکی فسیۆلۆژی بۆ چاودێری کردنی زەردوویی ئەم پشکنینە دەکرێت کە لەم حاڵەتانەی خوارەوە ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە....
نەخۆشیەکانی جگەر و باش کار نەکردنی جگەر لە منداڵانی ساوادا، نەخۆشیەکانی زراو و بەردی زراو، نەخۆشی هیمۆلایتیکی خوێن.
لە چ کاتێک دا پێویستە ئەم پشکنینانە ئەنجام بدرێت..؟؟؟
هەرکاتێک سپێنەی چاو زەرد بوو وە ئازاری سک و هێڵنج و رشانەوە هەبوو لەگەڵ گۆڕانی رەنگی میز و پیسایی بۆ قاوەیی تاریك ئەوا پێویستە دەست بەجێ سەردانی پزیشكی پسپۆر بکرێت کە پزیشک بە پشت بەستن ئە ئەنجامی پشکنینەکان و پشکنینی تر وەکو سۆنار و سی تی سکان و بایۆپسی دەتوانێت جۆری نەخۆشیەکە دیاری بکات.
بە هیوای سوود بینین......
لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن...
ئامادەکردنی// شاڵاو قەڵادزەیی