ئاوی سپی چاو - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 14 مايو 2018

ئاوی سپی چاو

نەخۆشی ئاوی سپی چاو 
ئاوی سپی یەکیکە لە هەرە بەربڵاوترین نەخۆشیەکانی چاو کە رێژەی تووش بوون لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا زیاد دەکات واتا کە بەرەو پیری برۆیت ئەگەری تووش بوون بە ئاوی سپی چاو زیاتر دەبێت. واتا هۆکاری تەمەنە . هەندێ جار لەتەمەنی گەنجێتیش تووش دەبین لە رێگای بەکارهێنانی دەرمانەکان کۆرتیزۆن . هەند کات زگماکیە . ئاوی سپی بریتیە لە ڵێڵ بوونی عەدەسەی چاو . 
چارەسەر تەنها بریتیە لە نەشتەرگەری 
ئایا هەمووکات نەشتەرگەری ئەکرێت ؟ 
ئێمە دەلین ئەگەر هاتوو ئاوە سپیەکە کەم بوو نەخۆش کێشەی بینینی مەرج نیە نەشتەرگەری بکات بەڵام ئێمە دەڵێن ئەگەر زووتر نەشتەرگەری بکات پێش پربوونی ئاوی سپی زۆر ئاسان تر و باشترە و سەرکەوتنی زۆر باشترە . کە نەشتەرگەری ئەکەین هاوێنەیک لەناوچاودا دادەنین کە یارمەتی دەرە بۆ بینین 
ئایا ئەگەر نەشتەگەریمان کرد ئاوی سپی هەڵدەداتەوە (دروست دەبێتەوە ) ? 
نەخێر ئەگەر نەشتەرگەری ئەنجام درا جا ئاوەکە پربۆتەوە یان نا جارێکی تر ئەو ئاوە سپی دروست نابێتەوە لەدووی نەشتەرگەری و ئیستا بە ئامێری تایبەت و بێ تەقەڵ نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت کە رێژەی سەرکەوتن %99 و بەرەو سەرەوەیە پێویستی بە بەنجی عام نیە، وە ترس لە نەشتەرگەری نیە . بەهیوای تەندروستی بۆتان .. دکتۆر دێرێ لەتیف پزیشکی پسپۆر لەنەخۆشیەکانی چاو

دکتۆر دێرێ لطیف