#G_U_E ...................... #پشکنینی_گشتی_میز
#Mucus_in_Urine ...... #لینجەماددە_لە_میزدا
لە ڕاستیدا هەبوونی لینجەماددە لە میزدا شتێکی ئاساییە , هەموومان لەوانەیە جار و بار کەمێک لینجەماددە هەبێ لەناو میزمان ، هەبوونی بڕێکی زۆر لە لینجەماددە لە ناو کۆئەندامی میزدا پێویستە ببرێتە ژێر چاودێری دکتۆر , بەڵام چی دەبێتە هۆی زیادبوونی لینجەماددە لە میزدا ؟
ئێمە هەندێک توێژینەوەمان کردووە و زانیاریمان کۆکردۆتەوە کە ڕەنگە یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی چۆن هەست بکەین کە تووشی بووبین !
هۆی زیادبوونی چییە ؟
لینجەماددە وەک لەسەرەتاوە گوتمان شتێکی ئاساییە بەڵام ئەگەر ڕێژەکەی سرووشتی نەبێت پێویستە ئاگادار بین , لەوانەیە بکرێتە دەرەوەی لەش لە شێوەی کریستاڵ یاخوود دەزو .
گرنگترین فەرمانی بریتیە لە پارێزگاری کردن لە لەشمان لە دژی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕووەکان
ئەگەر لەشت بڕێکی زۆر لە لینجەماددە دروست بکا ئەوا دیارە هۆکارێک هەیە با پێکەوە سەیری بکەین
١ )هەوکردنی کۆئەندامی میز
بوونی بڕێکی زۆر لە لینجەماددە لەوانەیە نیشانەیەک بێت کە هەوکردنی کۆئەندامی میزت هەیە , ئەم هەوکردنانە عادەتەن بەهۆی بەکتریاوەیە و دەتوانن زیان بگەیێنن بە کۆئەندامی جۆراو جۆر.
٢ )بەهۆی گواستنەوەی نەخۆشیە سێکسیەکان
هۆیێکی تری ئەم زیادبوونە بەهۆی گواستنەوەی نەخۆشییە سێکسییەکانەوەیە , وا دیارە ئەم حاڵەتە بە هۆی (chlamydia یان gonorrhea)ــــەوە بێت , هەردووکیان دەبنە هۆی زیاد بەرهەمهێنانی لینجەماددە , chlamydia وا دەکات کە ڕەنگی لینجەماددەکە سپی بچێتەوە بەڵام gonorrhea وا دەکات ڕەنگی لینجەماددەکە سپی بچێتەوە.
٣ )بەردی گورچیلە
بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکهاتە کریستاڵیە بچووکەکان دەلکێن پێکەوە و چەندین قەبارە و شێوەی جیاواز لە بەرد پێکدێنن , گەر بەردی گورچیلە بچووک بێت ئەوا ڕەنگە بجوڵێت و لەڕێگەی میزەوە فڕێبدرێتە دەرەوەی لەش ، ئەگەر گەورە بوو دەکرێ لە گورچیلە یان بۆری میزدا بمێنێتەوە و پێویست بە چارەسەری بکات لە ڕێگەی (وەرگرتنی دەرمان بۆ تواندنەوەی بەردەکە یان لەناوبردنی بە تیشک و وردکردنی بۆ پارچەی بچووک تا ئاسان فڕێبدرێت یان لابردنی بە ڕێگەی نەشتەرگەری (Surgery)).
نیشانەکانی:
( بونی ئازارێکی زۆر لە ناوچەی کەمەر بەشی پێشەوە و سەرو ڕان و تەنیشتەکان و دواوە ، لەرز و تا ، بونی خوێن لە میزدا ، دڵتێکەڵاتن و ڕشانەوە ، هەستکردن بە ئازار لەکاتی میزکردن ).
٤ )هەوکردنی ڕیخۆڵەیی
یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی زیادبوونی لینجەماددەیە لە میزدا , کە دەبێتە هۆی داخوران و برین لە کۆڵۆن.
٥ )گرژبوونی قۆڵۆن
بریتیە لە ناڕێکیەکی هەرسی کە کار لە ڕیخۆڵە ئەستوورە دەکات و دەتوانێت ببێتە دروست بوونی هۆى لينجە مادەى ئەستور لە كۆئەندامى هەرس. ئەم لينجە مادەيە لەوانەيە لەشت بەجێ بهێڵێت بەهۆی ئەمەوە مرۆڤ تووشی (قەبزی , سکچوون , غازات , ئاوسان دەبێت ).
٦ )شێرپەنجەی میزڵدان
هەبوونی لینجەماددە دەتوانرێت بڵێین نیشانەیێکە بۆ شێرپەنجەی میزڵدان , بەڵام هەموو کاتێک نا , لينجە مادە لە ميز هەندێ جار نيشانەيێكى شێرپەنجەيە، ئەم حاڵەتە زیاتر ڕاست دەبێت لەگەڵ نيشانەى ديكە وەك خوێن لە ميزەكە، ئازارى سك، يان دابەزینى كێش.
چارەسەرى سروشتى بۆ لينجە مادە لە ميز
١ )گۆڕینی سیستەمی خۆراک
لەوانەیە سیستەمی خۆراکی ناتەندروست ببێتە هۆی زیادکردنی شلە لەمیزدا یاخوود لەوانەیە ببێتە هۆی
نەخۆشی لە ڕیخۆڵەدا.
٢ )خواردنی ماددە شلەمەنییەکان یارمەتیدەرە بۆ
-یارمەتی دەرهێنانی زیاتری لینجەماددە
-یارمەتی ئەوانە دەدات کە کێشەیان لە میزکردندا هەیە یان ئەوانەی بەردی گورچیەلەیان هەیە.
٣ )پاک و خاوێنی باش ئەمەیان گرنگترین خاڵە یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوونە بە نەخۆشی و وە هەروەها یەکەم هەنگاوە بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوەو تووشبوونی نەخۆشی لە میزەڕۆدا.
#ئەگەر_سوودت_لێبینی_لایکو_کۆمێنت_لەیادمەکە_بۆ_ئەوەی_زۆرترین_کەس_بینەری_بابەتەکان_بێت